• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 257
  • سێ شەممه 8/4/1395
  • رۆژژمێر :

پی داگری لایەنە فەلەستینیەکان لەسەر گرینگایەتی ڕۆژی جیهانی قودس

 

بە نزیک بوونەوەی ڕۆژی جیهانی قودس لایەنە جوراوجۆرەکانی فەلەستینی لە پاڵ بڕێک لە دامەزراوەکانی عەرەبی ئیسلامی جەختیان کرد لە سەر گرینگایەتی ئەو ڕۆژە .

لایەنە فەلەستینیەکان ، دامەزراوە کانی مافی مڕوڤ لە جیهانی عەرەب و ڕێکخراوە نەیارەکان لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لە گەڵ ڕژیمی زایونی وێڕای جەخت کردن لەسەر گرینگایەتی ڕۆژی جیهانی قودس کە میراتی ئیمام خومەینی -ڕە- بناخەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە سەبارەت بە گەڵاڵەکانی ڕژیمی زایونی بۆ بە جوولەکەکردنی قودس وشداریان دا .

 

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلعالەم خالد ئەبتەش لە ڕێبەرانی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ناودێر کردنی دوایین هەینی هەر مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بە ڕۆژی جیهانی قودس لە لایەن ئیمام خومەینی -ڕە - بە دەرفەتێک بو بووژاندنەوەی گرینگایەتی قودس لە پرسەکانی جیهانی عەرەب زانی و وتی ئەو کردەوەیە نیشانەی ئاشکرا لە تەوەری بوونی ئارمانجی فەلەستینیەکان و پێگەی قودس لە دڵی خەڵکی موشوڵمان و بەبڕوایە .

ئەحمەد ئەلهایج - سەرۆکی کومەڵی مافی مڕوڤی مەغریبیش بە دەربڕینی پەژارەی لە بێ دەنگە لێ کردنی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە هەمبەر تاوانەکانی ڕژیمی زایونی دژی نەتەوەی بێ دەرەتانی فەله ستین ڕایگەیاند مەبەست لە وەها ڕەفتارگەلێک بەجوولەکەکردنی قودس گۆڕینی داڕشتی ئەو شارە و دوور خستنەوەی قودس لە فەرهەنگ و ژیاری ئایینیە .

 

یوسف علاکوش وتەبێژی فەرمی یەکێتیی گشتیی کرێکاری لە مەغریبیش وتی مەبەست لە ڕوژی جیهانی قودس بانگەوازی خەڵک لە جیهانی عەرەب و ئیسلام بە هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی قودس بۆ پێگەی سەرەکی و لە سەرووی پرسە ئیسلامی و عەرەبیەکانە .

 

 

_________________

سه رچاوه : شبکه جيهاني س?ح? به شي کوردي