• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 130
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

مریشک بە قارچک و سۆسێکی تایبەت


 

پێکهاتەکان
4 پارچە سنگی مریشک
خوێ و ئاڵەت
340 گرام قارچکی تازە
دوو کەوچک ئارد
6 دەنک سیر
چارەکە کوپێک سرکە
چارەکە کوپێک ئاوی مریشک
کەوچکێکی بچوک زەعتەران
زەیت بۆ سورکردنەوە
کەوچکێکی گەورە کەرە

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سنگی مریشکەکە ئامادەبکە خوێ و ئاڵەتی پێوەبکە، قارچکەکە بشۆرەوە و وازیلێبێنە تا وشک دەبێتەوە.

سنگی مریشکەکە لە ئاردەکە هەڵکێشە، لەتاوەیەکدا زەیتەکە گەرم بکە و سنگی مریشکەکەی تێبکە سوری بکەرەوە، پاشا سیر و قارچکەکەی تێبکە دوای سێ خولەک سرکە و ئاوی مریشک، زەعتەران بکە بە سەریدا، سەری بنێرەوە بۆ ماوەی 10 خولەک.

مریشکەکە بەجیا دەربهێنە و لە دەفرێکدا بیڕازێنەوە، بەڵام سۆسەکە با بۆ ماوەی 7 خولەک لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بمێنێتەوە و کەرە یان هەر بەهاراتێکی تر کە پێتخۆشە تێی بکە پاشان بیک بەسەر مریشکەکەدا و پێشکەشی بکە.


خەندان لایف