• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 174
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

بەریتانیا لەیەکیەتی ئەوروپا و چووەدەرو

 

بە کۆتایی بژاردنی دەنگەکانی کۆپرسی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا کە رۆژی پێنجشەممە بەڕێوە چووە، ڕوون کرا کە دەنگ دەرانی بەریتانی بە چوونە دەری وڵاتەکەیان لە یەکیەتی ئەوروپا دەنگیان داوە .

لە سەتا ٤٨ ی دەنگ دەران بە درێژەی ئەندام بوون و لە سەتا ٥٢ بە چوونە دەر لەیەکیەتی ئەوروپا دەنگیان داوە . ئەنجامی خێرای ئەم مەسەلە کەم بوونی بێ وینەی نرخی پۆند بۆ خوارترین ئاستی خۆی لە ساڵی ١٩٨٥ بوو . ئەنجامی ئەم کۆ پرسییە شۆکێکی گەورە لە ئاستی نێو خۆیی ، ئاستی ئەوروپا و لە گۆڕەپانی نێو دەوڵەتی بووە . بە سەرنج لە ئەنجامی ئەم کۆپرسییە ، سەربەخۆ یی خوازانی سکاتلەند و ئیرلەند ی باکووری بە خولیایەکی زۆرتر بە دوای جیایی لە بەریتانیا دەبن . لە ئاستی ئەوروپایش ئەنجامی کۆ پرسی بەریتانیا دەتوانین وەکوو دەستپێکیک بۆ ڕووخانی یەکیەتی ئەوروپا بزانین . دەنگی خەڵکی بەریتانیا بە چوونە دەر لە یەکیەتی ئەوروپا بووەتە هۆی نیگەرانی لە بارەی بەهێز بوونەوەی هەڵوێستی نەیارانی ئەندام بوون لە یەکیەتی ئەوروپا لە وڵاتانی دیکەی ئەندام و داوای ئەوان بۆ بەڕێوە بردنی کۆ پرسی .

پارتەکان و سیاسەتڤانانی نەیاری یەکیەتی ئەوروپا لە زۆریک لە وڵاتانی ئەندام لە بریاری خەلکی بەریتانیا پیشوازی وهەروەها ستایشیان لێکردووە . لە ئاستی نێو دەوڵەتی یش ئەنجامی ئەم کۆ پرسیە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی ستراتژیکی بەریتانیا ، بە تایبەت ئەوەی کە باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەفەری ئەم دواییەی بۆ لەندەن ، شیلگێرانە لە بەریتانیاییەکان داوی کردبوو تا هەروا لە یەکیەتی ئەوروپا دا بمینێتەوە .

بەم حالەیش بە سەرنج لە دوایین ڕاپرسین کە پێش لە بەڕێوە چوونی کۆ پرسی بەڕێوە چووە باس لە ،لە پێشەوە بوونی ئەوانە دەکات کە ڕازی بوون لەگەڵ چوونە دەری بەریتانیا لەیەکیەتی ئەوروپا ، ئەم ئەنجامە ی بۆ پێشبینی دەکرا . لە ڕوالەت دا ئەو هۆوهەگەرانە کە ئەوانەی پیان خوش بووە بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا دا نەمینیتەوە لە بەرەو ڕوو بوونەوەی چوار مانگە کە پێش لە بەڕێوە چوونی کۆپرسی ئەنجامی گرتووە ، خستوویانە بەر باس و ڕاویژ ، رای زۆرتری خەڵکی بەریتانیای بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە و لە ئەنجام دا دەنگی ئەوانی بە خۆ تەرخان داوە . لاگرانی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ەئوروپا ئیدعاکانیی کاربەدەستانی دەوڵەتی بەتایبەت دەیوید کامێرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بارەی سۆینهاتەکانی سەلبی ئابووری ئەندام نەبوونی ئەو وڵاتە لە یەکیەتی ئەوروپای بە بادروست و ناڕاستبینانە ڕاگەیاندووە .بۆ وینە بوریس جانسۆن لەئەندامانی پایە بەرزی پارتی پارێزکار کە ئیحتمالەن جێنشینی کامرۆن دەبێت ، لەمەر بەرەڤانی لە هەڵوێستەکانی لاگرانی چونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا ووتبووی کە ئەم مەسەلە دەبیتە هۆی ئەوەی کە کۆنترۆڵی پارەی نیشتمانی ، دەستەڵاتداری سەر سنوورەکان وداهاتووی ئابووری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا ، فریوکارانە بزانین ، چوونکا بە ووتەی ئەو ، سەرەڕای ەئوەی کە ئەمریکا ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا نییە ، لە بەریتانیاییەکان داوا دەکات تا یاساکان ، دەستەڵاداریەتی ،پارە ودیمۆکراسی خۆیان بە دڕیژەی ئەندام بوون لە یەکیەتی ەئوروپا دا ، قوربانی بکەن .

لە ڕاستی دا لاگرانی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا لە پەیرەوی سەرەڕۆیانەی یەکیەتی ئەوروپا لە ئەمریکا ناڕازین . هەرلەم حالە دا لاگرانی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا بەردەوام لە سەر ئیمتیازەکانی دراوی و ئابوری چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا بە تایبەت ڕزگار بوونی لەندەن لە دانی ساڵانە ملیاردان پۆند بەم یەکیەتییە جەختیان کردووە .

هەروەها بە جیا بوونەوەی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا مەسەلەی هاوردەی ڕۆژ بۆ رۆژ زیاتری ئەو وڵاتە لە یەکیەتی ئەوروپا بەرەوڕووی کەمبوونەوەی سەرنج ڕاکێش دەبێت . لاگرانی چوونە دەر لە یەکیەتی ئەوروپا لە سەر ئەو باوەرەن کە چوونە دەری بەریتانیا لەم یەکیەتییە دەبێتە هۆی بە هێز بوونەوەی گەشەی ئابووری و درێژەی ئەندام بوون لە یەکیەتی ئەوروپا دەبێتە هۆی قەتیس مانەوەی ئابووری و زۆرتر بوونی هاتنی کۆچبەرانی بیانی . لاگرانی چوونە دەر لە یەکیەتی ئەوروپا بروایان وایە کە بەشی دراوی بەریتانیا بە دەر یەکیەتی ئەوروپا بەرەو ڕووی گەشەی زۆرتر دەبیتەوە و توانایی دەبێت تا دانووستانەکانی نوێی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندامی بازاری یەکگرتووی ئەوروپا ئەنجام بدات .

هەر لەم حالە دا لاگرانی چوونە دەری بەریتانیا لە ژێر ڕکیفی یەکیەتی ئەوروپا بەتایبەت سەپاندنی داواو ویستەکانی ئەم یەکیەتییە لە برگە گەلیک وەکوو قەرگرتنی کۆچبەران و مەسەلەکانی مافەوانی نارازین . ئێستا بە دەنگی ئەرێ بەریتانیاییەکان لە کۆپرسی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا ، ئەم مەسلە کارتێکەری چارە نووس ساز و بەبڕشتانەی نەک تەنیا لە سەر داهاتووی بەریتانیا بەڵکوو یەکیەتی ئەوروپا و تەنانەت جیهانی رۆژئاوا داهەیە .هەر بۆیە کە ئەلمار بروک سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەکی پەرلەمانی ئەوروپا لە ژوئەنی ٢٠١٦ بە بەریتانیا وریایی داوە کە لە کاتی چوونە دەر لەیەکیەتی ئەوروپا ئیتر ریگای گەڕانەوەی نییە . بە ووتەی ئەو ، هیچ چەشنە وتووێژیکی نوێی لە بارەی ڕێککەوتنی هەمدیسان لەگەڵ بەریتانیا لە ئارا دانا بێ و یەکیەتی ئەوروپا گەرەکی نییە پێشینەیەک بۆ وڵاتانی دیکە لەمەڕ پێو شۆین گرتنی وەها ستراتژیەک لە ئارا دابێت .

 

سەرچاوه : سایتی سەحەر بەشی کوردی