• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 123
  • چوار شەممه 2/4/1395
  • رۆژژمێر :

 سەندنەوەی هاووڵاتی بوون لە ڕێبەری شێعەکانی بەحرەین کارێکی پاساهەڵنەگرە

ڕێکخراوی نەتەوەکان بڕیاری دەوڵەتی بەحرەینی بۆ سەندنەوەی هاووڵاتی بوون لە ڕێبەری مەعنەوی شێعەکانی ئەو وڵاتەی بە کردەوەیەکی پاساوهەڵنەگر زانی .

 

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە ڕویترز وتەبێژی نووسینگەی مافی مڕۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕوژی سێشەمە ڕایگەیاند کە بڕیاری دەوڵەتی بەحرەین بۆ سەندنەوەی هاووڵاتی بوونی لە شێخ عیسا قاسم ڕێبەری هەڵکەوتەی شێعەکانی ئەو وڵاتە بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان کارێکی بە قەبووڵنەکراوە و پاساو هەڵنەگرە .

 

ڕاوینا شامداسانی لە دانیشتنی لێکدانەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ وتی لە بەر ئەوەی کە ڕەوتی دادئەستێنی تەواو نەبووە ئەو کارە واتە سەندنەوەی هاوووڵاتی بوون قەبووڵکراوە نیە و کردەوەیەکی بە ناحەق و زاڵمانەیە .

 

شیاوی باسە ڕژیمی ئالی خەلیفە لە درێژەی کردەوەکانی سەرکوتکارانەی خۆی لە ئایەتۆڵڵا شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی بەحرەین مافی هاووڵاتی بوونی سەندووەتەوە کردەوەیەک کە تا ئێستا شەپۆلێکی بەربڵاو لە کاردانەوە و ڕەخنەی توندی کۆمەڵگا ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکانی بەدواوە بووە .

 

سەرچاوه: سایتی سەحەر بەشی کوردی