• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 66
  • دوو شەممه 31/3/1395
  • رۆژژمێر :

پەلاماری زاێونیەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

 

 بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، شارۆچکە نشینان و سەربازانی زاێونی ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن باب المغاربە پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

سێ کەس لە زاێونیەکان کە جل و به‌رگی ریکخراوی هەواڵگری ڕژێمی زاێونیان لە بەر دابوو ، چوونە ناو شوێنە داپۆشراوەکانی مزگەوتی ئەقسا. زاێونیەکان لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی مزگەوتی ئەقسا دەستیان کردە پیاسە کردن کە ڕق وتوڕەیی نوێژ خوێنانی فەلەستینی بەدواوە بوو وئەوان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەم کردەوەیەی زاێونیەکان ، دەنگی ئەللە و ئەکبەریان بەرز کردەوە.

مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆز ومۆبارەکی ڕەمەزان شایەتی بەشداری بەربڵاوو بە شکوی نوێژ خۆینان و موعتەکفینە و ڕۆژی جومعەی ڕابردوو پتر لە دووسەد و دە هەزارو فەلەستینی لە دوهەمین نوێژی هەینی مزگەوتی ئەقسا لە مانگی مۆبارەکی ڕەمەزان بەشداریان کرد.

 

ناوچە جۆربەجۆرەکانی سەرزەویە فەلەستینەکان لە سەرەتای ئۆکتۆبەری دووهەزارو پازدە شایەتی ناڕەزایەتی بەربڵاوی فەلەستینیەکان بە سیاسەتی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زاێونی و پیلانی شوناسی بەیتۆالموقەدەس وگەڵاڵەی دابەش کرانی کاتیی و مکانی مزگەوتی ئەقسا یە . ئەم دەسدرێژکاری و جەنایەتەی رژێمی زایونی بووە بە هۆی دەسپێکرانی ئینتفازەی قودس.

 

ژێدەر: سایتی  سەحەر