ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی سیسته‌می مووشه‌کی ئه‌مریکا له دژی ڕووسیا
ڤلادیمیر پووتین هاوکات له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی ده‌ر بڕین له دابین کردنی سیستمی مووشه‌کی ناتۆ له ئه‌ورووپا، ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ی به دووڕوویی توانانبار کرد.
ڤلادمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له دوایین قسه‌کانی خۆیدا سه‌باره‌ت به سیسته‌می مووشه‌کی ناتۆ له ئه‌ورووپا وتی که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارا دایه که له‌م سیسته‌مه به‌رگرییه بۆ هێرش کردن له دژی ڕووسیا که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا به ئاماژه به بابه‌تی ناڤۆکی ئێران و سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی ئه‌مریکا بۆ مه‌ترسیدار نیشان دانی ئێران، وتی: له لایه‌ن ئێرانه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێک بوونی نییه، ئه‌وان جارێکی دیکه خه‌ریکی خڵه‌تاندنی ئێمه‌ن.
پووتین زیادی کرد: ئێمه که‌م تا کوورت ده‌زانین ئه‌مریکاییه‌کان چ ساڵێک ده‌ستیان به مووشه‌کی ۵۰۰ کیلۆمه‌تر مه‌ودابڕ ده‌گات و له‌مه‌ش به دواوه ئه‌وان ده‌ست ده‌که‌ن به هه‌ڕه‌شه کردن له توانه ناڤۆکییه‌کانی ئێمه. ئێمه ده‌زانین چه‌ند ساڵ ده‌بات تاکوو ئه‌م شته ڕووبدات. خۆشیان باش ده‌زانن که ئێمه ئاگاداری ئه‌م شته‌ین.
پووتین هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وتی: ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕخنه‌کانی ئێمه و هه‌موو پێشنیاره‌کانی ئێمه سه‌باره‌ت به هاوکارییه‌کی ڕاسته‌قینه دژایه‌تی کردووه و نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه هاوکاری بکات. ڕه‌نگه ئێوه قسه‌کانی من باوه‌ڕ بکه‌ن یان نه‌یکه‌ن، به‌ڵام ئێمه به ده‌یان پێشنیارمان به ئه‌مریکاییه‌کان داوه و ئه‌وان ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به قه‌ڵغانی مووشه‌کی ناتۆ له پۆله‌ندا وتی: ئه‌و شته‌ی که به‌رده‌وام ده‌یڵێن ئه‌مه‌یه که ئێمه نامانه‌وێت له خۆمان له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناڤۆکی ئێران به‌رگری بکه‌ین. باشه هه‌ڕه‌شه‌ی ناڤۆکی ئێران کوا؟ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له ئارادا نییه.
ئاژانسی مێهر