کوژتن نوێنەری پارلەمانی ئینگلیس کاری چە کەسانێکه؟؟
ئیحتیمالی دەست داشتنی زۆر کەس لە کوژتن نوێنەری پارلەمانی ئینگلیس هەیە ؛ له بهرههڵستەکانی مانەوە ی ئینگلیس له یەکێتیی ئەورووپا دا تا کەسانێک که له خۆشهویسی خاتوو کاکس له ناوی خەڵک دەترسیان، له لایهنی تردا ، لایەنداری ئەم خاتوونه له وڵاتی فەلەستینەوە هەم دەتوانێ له کوژتنی کاریگهر بێ.
گاردیەن لە ڕاپورتێکی سەبارەت به تروری خاتوو جۆ کاکس دەڵێ:
ئیحتیمالەن دهسهڵات گرتنی پارتی راست گەرا و پهرهسهندنی بێگانه ههراسهی له ئینگلیسدا ، دەلیلی ئەسڵی کوژتنی نوێنەری پارلەمانه که لە ماوە نوێنەری دا بۆ مافی کۆچبەران و هەروەها منداڵانی ئاوارەی سووریی کۆشینی دەکرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیمای ئێران لە لەندەنەوە ، کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکان شەوی هەینیی بە راگرتنی بەرنامەکانی خۆیان ، پرێس کۆنفرانسی پۆلیسی ناوچەی رۆژئاوای یورکشایریان بڵاو کردەوە کە تێیدا راگەیەنرا ، " جۆ کاکس " ی 41 ساڵە نوێنەری پارتی کرێکاران ، بە هۆی سەخت بوونی برینەکانی گیانی لە دەست دا.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ئینگلیس خاتوو جۆ کاکس لە دەرەوەی کتێبخانەیەک خەریکی وتووێژ لەگەڵ خەڵکی دانیشتووی ئەو شوێنە بوو ، پیاوێک ناوبراوی دایە بەر کوتان و لێدان و پاشان بە چەک تەقەی لێکرد.
بە دوای ئەو رووداوە ، ئەو نوێنەرە بریندارە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری لیدز و نەشتەرگەریی لەسەر کرا بەڵام بە هۆی سەخت بوونی برینەکانی کوژرا.
خاتوو جۆ کاکس ، لەو نوێنەرانەی بوو کە نامەی بەربژارەتیی جرمی کوربین ، سەرۆکی چەپ خوازی پارتی کرێکارانی واژۆ کردبوو.
ئەو نوێنەرە کوژراوە ، لە دامەزراوەی مانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا دا چالاکیی دەکرد و لایەنگری کۆچبەران و بە تایبەت منداڵانی ئاوارەی سوریی بوو.
سەرچاوەکان:
سایتی سەحەر
گاردیەن
هەواڵدەریی سەدا و سیمای ئێران