ئەم خوراکانه له‌تینوێتی ده‌تپارێزێت
زۆربه‌ی كه‌س له‌ڕه‌مه‌زاندا كێشه‌ی تینوێتی هه‌یه، چه‌ند خۆراكێك هه‌ند له‌تینوێتی ده‌تپارێزێت.
هه‌ندێك خۆراك هه‌ستی تینوێتی‌و پێویستی جه‌سته به‌ئاو زیاد ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته ئاگاداری ئه‌م خۆراكانه بیت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، چه‌ند خۆراكێك له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌تینوێتی ده‌تپارێزێت، گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتین له(پرته‌قاڵ، خه‌یار، كاهو، كه‌ره‌وز، ته‌ماته، بیبه‌ری سه‌وز، قه‌ڕنابیت، كاڵه‌ك ، سپێناخ، شیلك، بروكلی‌و سندی).
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێكهاته‌ی ئه‌و میوانه بڕێكی زۆر ڤیتامینات‌و ڕیشاڵی به‌هێزی تێدایه، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو له‌پێكهاته‌كه‌یاندا هه‌یه‌و یارمه‌تی ڕۆژوه‌وان ده‌دات، هه‌ست به‌تینوێتی نه‌كه‌ن.
سەرچاوه: سایتی رادیۆ ناوخۆ