کوژرانی زۆرتر لە هەزار ڕەشەکوژی داعش
فەرماندەری هەڵمەتی ئازاد کردنی شاری فەللوجە ی ستانی ئەنبار ی عێراق ، باسی لە کوژرانی زۆرتر لە 1000 چەتەی گروپی ڕەشەکوژیی داعش کردووە .
سەرلەشکر عبدالوهاب الساعدی فەرماندەری هەڵمەتی ئازاد کردنی شاری فەللوجە ، ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ئەلحەدەس کوتی تەنیا لە بەرەی باشووریی ئەو شارە دا، لە کاتی دەسپێکرانی هەڵمەتی هێزە هاوبەشە عێراقییەکان ، لە 23ی مانگی مەی ڕابردوو ، هەزار تێرۆریست کوژران .
هەنووکە چەکدارانی عێراقی کۆنتڕۆڵی نێوەڕاستی فەللوجەیان بەدەستەوە گرتووە و بیناکانی فەرمانداریی ئەو شارە هەنووکە لەژێر کۆنتڕۆڵی عێراقییەکانە .
لە هەمان کاتدا "هادی ڕزیج" ی فەرماندەری پۆلیسی ستانی ئەنبار ی ڕۆژئاوای عێراقیش باسی لە کوژرانی بەدەیان ڕەشەکوژ کردووە لە تێرۆریستەکانی داعش لە هەڵمەتی سەربازی لە ناوچە باکوورییەکانی شاری ڕومادی .
فەرماندەری هەڵمەتی ئازاد کردنی ئەنبار دوێنێ پێنجشەممە باسی لە دەسپێکی هەڵمەتی ئازاد کردنی باکووری شاری ڕومادی لە ستانی ئەنبار کردووە لەچنگ ڕەشەکوژەکانی داعش .
سەرچاوه: سایتی سەحەر