• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 61
  • شەممه 29/3/1395
  • رۆژژمێر :

قایمقامیەت‌و نەخۆشخانەی فەلوجە كۆنترۆڵ كران
 

هێزەكانی سوپای عێراق بارەگای قایمقامیەتی قەزای فەلوجەو نەخۆشخانەی قەزاكەیان كۆنتڕۆڵ كردەوە.

فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی فەلوجە رایگەیاند، هێزەكانی سوپای عێراق توانیویانە بارەگای قایمقامیەت‌و نەخۆشخانەی فەلوجە كۆنترۆڵ بكەنەوەو ئێستا سەرقاڵی پاككردنەوەی ناوچەكانی دەوروبەری نەخۆشخانەكەن.

سەرچاوەیەكیش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی فەلوجە ئاشكرایكرد، هێزە عێراقییەكان بینای ئەنجومەنی قەزای فەلوجەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس‌و كۆمەڵگای ئیداریی فەلوجە‌و گەڕەكی نەزال‌و پیشەسازییان لە ناوەڕاستی قەزای فەلوجە كۆنترۆڵ كردوەتەوە.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی ئەمڕۆی شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی فەلوجە كرد‌و وتی: تەواوكردنی سەركەوتنەكان پێویستی بە بەهاناوەچونی ئاوارەكان دەبێت.

سەلیم جبوری لەبەیاننامەكەدا رایگەیاند، سەركەوتنەكانی ئەمڕۆی فەلوجە خاڵێكی بەهێزو سەرەتایەكی گرنگن بۆ تێكشاندنی یەكجاریی داعش.

 

 سەرچاوه: سایتی سبەی