• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 174
  • شەممه 29/3/1395
  • رۆژژمێر :

بۆ ئەوەی مێشكت بەهێزبێت ئەم خواردنەوانە بخۆرەوە

 

كەس نیە ئارەزووی ئەوە نەكات خاوەنی مێشك و جەستەیەكی بەهێزنەبێت ، بۆ ئەوەش دەتوانیت ئەم جۆرە گیراوانە بخۆیتەوە .

1-چای سەوز : خواردنەوەی ئەم جۆرە چایە مێشك بەهێز دەكات بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر(Flavonoids & Polyphenols ) لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمەش دژە ئۆكسێنەرێكی سروشتی بەهێزە و ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان و دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی و مێشك بەهێز دەكات و خانەكانی مێشك لە جەڵتە دەپارێزێت  و ڕێگری دەكات لە كلۆربوونی ددانەكان ، هەر هیچ نەبێت پێویستە ڕۆژانە كوپێك چای سەوز بخۆیتەوە .

2-چا بە نەعنا زۆر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی خانەكانی مێشك و  چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی هەرسی گەدەیان هەیە .

3-شۆكۆلاتەی گەرم بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەنەخۆ‌شی دڵ پارێزراوبیت ، خواردنەوەی شۆكلاتە ڕێژەی دەردانی سیرۆتۆنین لەجەستە زیاد دەكات و ئەمەش مێشك دەپارێزێت لە خەمۆكی و ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە .

4-شەربەتی تەماتە: باشترین سەرچاوەی لایكۆپینە بۆ جەستە و ڕێگری دەكات لە توشبوون بەنەخۆشیەكانی گەدە و پەنكریاس و دوانزە گرێ و ملولەكانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵدان و توانای مێشك زیاد دەكات .

5-ئێستا پرتەقاڵ لە بازاڕەكاندا زۆرە ئەم میوەیە چاوەكانتت دەپارێزێت لەتوشبوون بە ئاوی سپی و دژە ئۆكسێنەرێكی بەهێزە خانەكانی مێشك لە زوو پیربوون دەپارێزێت و ڤیتامین (سی ) بە جەستەت دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەكات دەتوانیت ئەم میوەیە بە فرێشی بخۆیت یان بیكەیت بەشەربەت و بیخۆیتەوە  .

 

 

سەرچاوە:سقف نفسك

وێستگە ستایل