10 ئامۆژگاری بۆ ره‌مه‌زان
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و هاتنی وه‌رزی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، رۆژوه‌وانان زیاتر به تینوێتی ماندوو ده‌بن.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، 10 ئامۆژگاریی رۆژوه‌وانانی كردووه كه جێبه‌جێكردنیان له‌دوای رۆژوو شكاندن هاوكارییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زانێكی بێ تینوویه‌تی به‌رێ بكه‌ن كه بتوانن به‌رگه‌ی بگرن كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- له‌پارشێودا ئاو زۆر مه‌خۆره‌وه
2- خۆت له خواردنی سوێر به‌دوور بگره
3- میوه‌ی ئاودار و ئه‌و میوانه بخۆ كه ریشاڵیان هه‌یه
4- له‌و خواردنه‌وانه خۆت به‌دوور بگره كه كافایین-ی تێدایه وه‌ك قاوه و نیسكافه و خواردنه‌وه گازییه‌كان
5- خواردنی سه‌وزه زیاد بكه
6- خۆت له شوێنه گه‌رمه‌كان و پله‌ی گه‌رمای به‌رز ببپارێزه
7- خواردنه‌وه گیاییه‌كان بخۆره‌وه
8- خواردنی شۆربا زیاد بكه و شیرینی كه‌م بكه‌ره‌وه
9- جلی ره‌نگ كراوه و ده‌ڵب له‌به‌ر بكه
10- چه‌ند ده‌توانیت ده‌رنگتر پارشێو بكه
سەرچاوه: سایتی وێستگه