• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 424
  • چوار شەممه 26/3/1395
  • رۆژژمێر :

تووشبووانی نەخۆشی شەکرە چۆن ڕۆژوو بگرن؟

نەخۆشی شەکرە

 

بێگومان تووشبووانی نەخۆشی شەکرە، پێویستە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان سەردانی پزیشکیان کردبێت و ڕێنماییان وەرگرتبێت لەسەر چۆنێتی بەڕۆژووبوونیان لەمانگی ڕەمەزاندا، بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی نەخواراو نەبن.

 پێویستە تووشبووانی نەخۆشی شەکرە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن.

پێویستە کاتێک برنج دەخۆیت سەوزەت لەیاد نەچێت، تا کاریگەری خراپی برنجەکە کەم بکاتەوە، دواتریش خواردنی میوە.

خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی شیرینی بەهەموو شێوەیەک، بەتایبەتی لەکاتی شکاندنی ڕۆژوودا.

هەوڵبدە بڕێکی زۆ ئاو بخۆرەوە، بەڵام لەکاتی ژەمی نانخواردندا نا، بۆ ئەوەی لەشت تووشی وشکبوونەوە نەبێت و زیانی بۆ شەکری خوێنت هەبێت.

بەکارهێنانی دەرمان و چارەسەرەکانت بەشێوازێکی ڕێکوپێک، بەپێی ڕێنمایی پزیشک.

تادەتوانیت خۆت بپارێزە لە خواردنی چەور، چونکە هۆکارێکی ترە بۆ تێکدانی ڕێژەی شەکری خوێنت.

بەردەوام پشکنین ئەنجامبدە، تائاگاداری ئاستی ڕێژەی شەکرت بیت.

ئەگەر زۆر ئارەزووی خواردنی شیرینیت کرد، پێش خواردنی ئاوت بیرنەچێت، لانی کەم دوو کوپ بخۆ.

ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی، ڕێگەیەکی ترە بۆ ڕاگرتنی ئاستی شەکری خوێنت.

ئەو کەسانەی تووشبووی شەکرەی جۆری یەکن، پێویستە زۆر بە ئاگایی ڕێنماییە پزیشکییەکان بەکاربهێنن.

تووشبووانی شەکرەی جۆری 2 پێویستیان بە رێکخستنی جۆری خۆراکیانە، بەشێوەیەکی تەندروست.

پشکنینی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێنیان، پاراستنی ئاستی پەستانی خوێنیان.

 

سەرچاوه: سایتی خەندان لایف