نێزیکه‌ی ۲۰۰ داعشی له ئۆپراسیۆنی مه‌نبه‌ج كوژراون
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاند که له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی مه‌نبه‌ج نزیكه‌ی ۲۰۰ چه‌كداری داعش كوژراون.
له درێژه‌ی ئۆپراسیۆنی مه‌نبه‌ج بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌رهێنانی له بنده‌ستی داعش، هێزه‌کانی سووریا دیمۆکراتیک تا ئێستا چه‌ندین ناوچه و گوندی سه‌ر به‌و شارچكه‌یه‌یان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه و به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌یان داوه.
چاودێری مافی مرۆڤ له سووریا بڵاویکردوه‌ته‌وه که ، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج تائێستا ۱۹۳ چه‌كداری داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ۹چه‌كداری داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتییه‌وه به‌دیل گیراون كه دوو له چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كان برینداربوون.
رۆژی ۳۱‌ی ئایار ۲۰۱۶ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه له شه‌ڕڤانه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه پێكدێن به هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج-ی سنووریان ده‌ستپێكرد.
شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌به و به ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندی كردنی داعش داده‌نرێت له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر