فشاری خوێن له ره‌مه‌زاندا
ئەو کەسانی توشی نەخۆشی فشاری خوێن بون و بە رۆژو دەبن، دەبێت لە مانگی رەمەزاندا زیاتر چاودێریی خۆیان بکەن و رێنماییەکانى پزیشک جێبەجێ بکەن.
نه‌خۆشی فشاری خوێن یه‌كێكه لە نه‌خۆشیه بڵاوه‌كانی جیهان و به نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن داده‌نرێت و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه ده‌توانن بەرۆژو ببن، به مه‌رجێك رۆژوه‌كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان نه‌بێت، باشتریشه پێش به‌ڕۆژو بون رای پزیشكی پسپۆڕ وه‌ربگرن.
پزیشكه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی فشاری خوێنیان هه‌یه له‌م مانگه‌دا، ده‌رمانه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی رێكخراو بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به جۆری خۆراك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێنیان هه‌یه، پسپۆڕانی خۆراكی داوا ده‌كه‌ن كه به هه‌مو شێوه‌یك دوربن له خواردنی خۆراكی چه‌ورو سوێر، له به‌رامبه‌ردا گرنگی به خواردنی خۆراكه ته‌ندروسته‌كان بده‌ن به تایبه‌ت سه‌وزه و میوه.
رێنماییشیان دەکەن بەوەى چا و قاوه و خواردنه‌وه گازیه‌كان به بڕی زۆر نه‌خۆنه‌وه، له به‌رامبه‌ردا خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری شله‌مه‌نیه‌كان به تایبه‌ت ئاو بۆ له‌شیان زۆر گرنگه.
سەرچاوه: سایتی سبەی