نیشانە سەرەتایەکانی نەخۆشی دڵ له منداڵان دا
کۆمەڵێک لە زانستوهران توانیان نیشانە سەرەتایەکانی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ لە تەمەنی 5 ساڵیەوە دیاری بکەن ، بەوەش ئەم دەسکەوتە زانستیە هیوایەک دەبێت بۆ ئەو منداڵانەی لەو تەمەنەدا تووشی ئەو حاڵەتە دەبن و دەتوانرێت نەخۆشیەکهیان دەست نیشان بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت .
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی نوێ لە وڵاتی کەنەدا دەرکەوتووە؛ دەکرێت نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبوون به نەخۆشیەکانی دڵ لە تەمەنێکی منداڵیدا دیاری بکرێت تەنانەت پێش ئەو تەمەنەش ، زانستوهران لەو بڕوایەدان ئەو منداڵانەی برێکی پێویست ڤیتامین (D) ناگات پێیان یاخود بە ڕادهی پێویست تیشکی خۆر لێیان نادات یاخود شیرەمەنی ناخۆن ، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان لێدەکرێت ، ئەو نەخۆشیانەش بە هۆکاری سەرەکی گیان لە دەستدان لە جیهاندا دادەنرێت .
بە پێی لێکۆڵینەوەکە کەم بوونەوەی ئاستی ڤیتامین (D) پەیوەندی هەیە بە بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلسترۆڵی زیان بەخش لەخوێنی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ساڵێک بۆ پێنج ساڵیدایە و ئەوەش دەبێتە هۆی گیرانی دەمارەکان و بەرزبوونەوەی تووشبوون بە جەڵتە.
سەرچاوه: سایتی رادیۆ کوردی سورانی