• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 140
  • چوار شەممه 19/3/1395
  • رۆژژمێر :

باشترین کاتەکانی وەرزشکردن لە ڕەمەزاندا

وەرزشکردن بە باشترین ڕەفتار دادەنرێت لەمانگی ڕەمەزاندا، چونکە سوودی ئیجابی و تەندروستی هەیە لەسەر لەشت، ئێسک و ماسولکەکانت چالاک دەکات و لە دڵەڕاوکێ و بێزاری دووردەخاتەوە.

وەرزشکردن لە مانگی ڕەمەزاندا یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی لەشولارت بەڕێکی، بەڵام ئایا باشترین کات بۆ وەرزشکردن چ کاتێکە لە ڕەمەزاندا؟، چونکە وەک کاتی ئاسای ناتوانینیت زۆر کات وەرزش بکەین.

بەپێی ماڵپەڕی "زفایف" لە ڕەمەزاندا پێویستە ڕۆژانە وەرزشێکی چەند خولەکی ئەنجام بدەین، بەڵام جۆرە جوڵەیەک کە لەگەڵ توانای لەشماندا بێت، بێهێزمان نەکات، وەک بەپێ ڕۆیشتن یان ڕاکردن و وەرزشی ئایرۆبیک یان بەرزبوونەوە.

باشترین کات بۆ وەرزشکردن لە مانگی ڕەمەزاندا، یەکەمیان کاتژمێرێک یان زیاترە پێش نانی ئێوارە، دەکرێت نیو کاتژمێر یان 15 خولەک بەردەوام بیت، کە یارمەتیدەرە بۆ کردنە دەرەوەی ژەهری لەشت و ئارامکردنەوە و ئیسراحەت کردنت.

دووەمیان ئەنجامدانی وەرزشە دوای 2-3 کاتژمێر پاش نانی ئێوارە، چونکە دوای ئەو ماوەیە گەدەت خواردنی هەرس کردووە، لەشت ئامادەیە بۆ جوڵە.

زۆر پێویستە ڕۆژووگران سنورێک بۆ وەرزشکردنیان دابنێن لە مانگی ڕەمەزاندا، چونکە زیاتر لە توانای خۆت زیانی هەیە، هەوڵبدە 15-30 خولەک زیاتر نەبێت.

 

سایتی خەندان لایف