گوله‌باران کردنی کورده‌کانی حه‌ڵه‌ب درێژه‌ی هه‌یه
سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان که مانگی پیرۆزی سه‌رجه‌م موسڵمانانه، هێرشی تۆپخانه‌یی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌کی کوردنشینی شێخ مه‌قسوود و ژماره‌یه‌کی دیکه له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب درێژه‌ی هه‌یه.
ناوه‌ندی ڕووسی ئاشتی سووریا وتی: سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، هێشتاکه تیرۆریستان به‌رده‌وام له بۆردومان کردنی ناوچه نیشته‌جێبوونه‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب به تایبه‌ت گه‌ڕه‌که کوردنشینه‌کان .
ئه‌م ناوه‌نده له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکردنی مانگی ره‌مه‌زان، که مانگی پیرۆزی هه‌موو موسڵمانانه، گرووپه تیرۆریستییه‌کان به‌رده‌وام له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌رناوچه کوردنشینه‌کان، بنکه و باره‌گای حکوومه‌تی سووریا و ناوچه‌کانی دیکه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب و ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م هێرشانه ڕوو له زیادبووندایه."
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "له 24 کاتژمێری ڕابردوو ناوچه‌ی نێشته‌جێبوونی هندرات، فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌لنیرب و گه‌ڕه‌کانی شێخ مه‌قسوود، ئه‌لمحافزه، مه‌یدان و زه‌هرا له‌گه‌ڵ ئاگری زۆری تۆپخانه و به‌رده‌وامیی هاویشتنی خۆمپاره‌ی تیرۆریستان به‌ره‌وڕوو بوون."
کوردپرێس