ڕێگره له‌شێرپه‌نجه
به‌هاراتی هندی به‌هۆی ژماره‌ی زۆرگه‌وره‌ی ته‌ندروستی به‌وه ناسراوه بۆ بون به‌جه‌نگاوه‌رێكی شێرپه‌نجه پزیشكان سه‌لماندوویانه تاڕێگری بكه‌یت له‌خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانت، ده‌توانیت سود له‌م به‌هاراتانه وه‌ربگریت ماڵپه‌ڕی (indiamd) كه ماڵپه‌ڕێكی هندیه بڵاویكردۆته‌وه ده‌توانیت خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناوبه‌ریت‌و پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ده‌توانیت بۆ ژه‌می خواردنه‌كانت ئه‌مه زیاد بكه‌یت وه‌ك، (زه‌ڵاته‌و سه‌وزه)، چونكه ئه‌م پێكهاتانه مه‌ترسی په‌یداكردنی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌توانیت سودله‌م چه‌ند خاڵه وه‌ربگریت.
1-زه‌رده‌چه‌وه: به‌به‌ناوبانگترین به‌هاراتی هندی داده‌نرێت به‌هۆی پێكهاته‌یه‌كی زۆری ته‌ندروستی، ناسراوه بۆیارمه‌تی گرفتی هه‌رس‌وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانێت ڕێگرییه‌كی به‌هێز بكات له‌شێرپه‌نجه، چونكه دژه ئۆكسیده‌وده‌توانێت ڕێگریبكات له‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
2-جه‌نجه‌فیل: به‌هاراتێكی تری هندیه‌وزۆرترین سودی ده‌رمانیه، چونكه ئه‌وخانانه ده‌كوژێت كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروست بونی شێرپه‌نجه.
3-فینه‌ڵ: فینه‌ڵ یه‌كێكه له‌گیاده‌رمانی هندیه‌كان كه به‌دژه ئۆكسید ناسراوه به‌شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه ناسراوه، ئه‌م به‌هاراته ده‌توانێت به‌رگریبكات له‌په‌ره‌سه‌ندنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان .
4-بیبه‌ری سور: بیبه‌ر تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌هۆی (كاپسایسین )، كه ڕێده‌گرێت له‌گه‌شه‌سه‌ندنی خانه‌شێرپه‌نجه‌ییه‌كان‌و به‌سوده بۆنه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی خوێن به‌تایبه‌تی.
5-زه‌عفه‌ران: (كرۆستین) پێكهاته‌ی ئه‌م به‌هاراته‌یه كه به‌ره‌وپێشچونی خانه‌ی شێرپه‌نجه لاده‌بات به‌ڕێژه‌ی (50%) . .
سایتی رادیۆ ناوخۆ