• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 51
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

فرە هەستیاری وەرزی چییە ؟

لە بەهاراندا هەستیاری لە هەندێك كەسدا دروست دەبێت لە قورگ و لوت و گوێدا ئەویش بەهۆی گۆڕینی وەرزەكەوە و ئەو تەنانەی لەگەڵ نەشونماكردنی گژوگیادا دەردەچێت.

هەستیاری، نەخۆشییەكە تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە لە چۆنێتی دروستبوونی لەشیاندا وەڵامدانەوەیەكی خێرا هەیە بۆ ئەو تەنۆلكانەی كە لە هەوادا هەیە كە هەستیاری دروستدەكەن.

د.سەروەت تۆفیق پسپۆری نەخۆشییەكانی قوڕگ و لوت و گوێ دەلێت:" سوتانەوەو خورانی قوڕگ و ناو دەم  بە تایبەتیش لوت  هەروەها پژمین و گرانبوونی گوێچكە و زۆربوونی ئاوی لوت  لە نیشانە دیارەكانی هەستیاری وەرزییە".

ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نیە بەڵام كاتێك پشتگوێ بخرێت هەوكردن زیاتر دەبێت و تەندروستی كەسەكە نالەبار دەبێت، ئەو پسپۆرە ئامۆژگاریمان دەكات بەوەی دەبێت دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەكە لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆردا وەربگیرێت و نەهێڵرێت خۆڵ و تەپوتۆز بچێتە قورگیەوە و دوركەوتنەوە لە جگەرە كێشان و كەمتر چونە ناو ئەو شوێنانەی كەبۆنی گیاو سەوزایی تێدایە بەتایبەتیش لەم وەرزانەی ئێستادا كە كاتی سەیران و گەشتكردنی بەهارەیە.

 

وێستگە ستایل