له‌دژی یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی خۆپیشاندان کرا
بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌دژی لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له په‌رله‌مانی توركیا، به هه‌زاران لایه‌نگری ئه‌و پارته له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه له توركیادا نییه تا دادگاییان بكات.
مانگی ڕابردوو په‌رله‌مانی توركیا یاسای پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتارانی هه‌موار كرد، به‌پێی ئه‌و هه‌مواركردنه، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 138 په‌رله‌مانتار هه‌ڵگیرا، كه زیاتر له 50 په‌رله‌مانتاریان كوردن و ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
به وته‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، ئه‌وان گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌وه دادگایی بكرێن پێیان وایه ئه‌و كه‌یسه به شێوه‌یه‌كی سیاسییانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌دا، ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مه‌به‌ستی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاران، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له كورده‌كان پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو به‌ده‌ستیان هێنا.
له ساڵی ڕابردوودا پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و دانوستانی ئاشتییانه‌ی نێوان حكومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان بێ ئه‌نجام كۆتایی هات، له‌وه كاته‌وه دۆخی كوردی توركیا ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه سه‌ركوت ده‌كرێن، پارتی دیموكراتی گه‌لانیش به‌بیانووی نزیكییان له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی سیاسی ده‌بنه‌وه.
جام کوردی