۲۰۰ تیرۆریستی تازه له تورکیاوه چوونه‌تە سووریا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که زیاتر له ۲۰۰ تیرۆریستی چه‌کدار له چوارچێوه‌ی گرووپێکی ڕێکخراوی به‌ره‌ی نوسره له خاکی تورکیاوه چوونه‌ته نێو خاکی سووریا و هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه و بارگاکانی هێزه سوورییه‌کان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد که هات و چووی گرووپه تیرۆریستییه‌کان بۆ خاکی تورکیادا به‌رده‌وامه و تورکیا گوێ به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نادات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که زیاتر له هه‌زار تیرۆریست له پارێزگای ئه‌دله‌بی سووریا به چه‌کی قوورس خۆیان ئاماده کردووه تاکوو هێرش بکه‌نه سه‌ر سوپای سووریا و کورده‌کانی ئه‌م وڵاته.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه که تیرۆریسته‌کان له ناوچه‌که‌دا خواردنی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختی کردووه که ئه‌م یارمه‌تیانه‌ی تورکیا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو به‌ره‌ی نوسره جارێکی دیکه خۆی ڕێک بخاته‌وه و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا به ده‌یان لۆری که‌ل و په‌ل له تورکیاوه بۆ سووریا گوازراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: یارمه‌تی به‌رده‌وامی تورکیا به به‌ره‌ی نوسره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م گرووپه بتوانێت به‌رده‌وام بێت له شه‌ڕ کردن و شکاندنی ئاگربڕه‌که‌ی سووریا.
شایانی باسه بۆ ماوه‌ی ۳ مانگه له ژێر سایه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا له سووریا ئاگربڕێک هاتووه‌ته ئاراوه که تاکوو ئێسته ۱۴۰ گرووپی چه‌کداری سووری ته‌ڤڵی ئه‌م ئاگربڕه بوون. کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێستای سووریا گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆڤییه‌کان به دانیشتوانی خه‌ڵکی شاره‌کانی سووریایه که له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانه‌وه گه‌ماڕۆ دراوه.
مێهرنیوز