• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 42
  • شەممه 15/3/1395
  • رۆژژمێر :

محەمەد عەلی کلای کۆچی دوایکرد

محەمەد عەلی کلای، یاریزانی بۆکسێنی ئەمەریکی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٤ سالیدا بە هۆکاری تەنگە نەفەسی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

محەمەد عەلی کە ماوەی چەند ساڵێک بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە دەیناڵاند ماوەی سێ ڕۆژ بوو لە ژێر چاودێری وردی دکتۆرەکاندا بوو، دواجار بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە کۆچی دوایکرد.

دوێنێ هەینی خانەوادەی محەمەد عەلی هۆشداریان دابوو لە خراپی باری تەندرووستی ناوبراو.

ماوەی سێ ڕۆژە ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا ئەوەیان بڵاوکردبوویەوە کە مەحەمد عەلی لە نەخۆشخانەی شاری فونیکس ئاریزۆنا تەندرووستی ناجێگیرە.

محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٨٢ وە نەخۆشی "پارکسیۆن" ی هەبوو کە نەخۆشی بەشیكی مێشکە و دەبێتە هۆی دەست لەرزین و تێکچونی وەستان و شێوازی ڕۆشتن.

محەمەد عەلی، پێش موسڵمان بوونی ناوی "کاسیاس کلای" بوو و دواتر محەمەد بوو بەناوێکی گەورە لە جیهانی پاڵەوانی وەزن و جهیانی بۆکسێن.

محەمەد عەلی سەرەڕای یاریزانی بۆکسێن، یەکێک بوو لە چالاکەوانەکانی مافی ڕەش پێستەکان لە ئەمەریکا و ئەوە ناوی کلاییان زیاتر بە گوێی جیهاندا دا.

کۆتا بەیاننامە و قسەی محەمەد عەلی سەبارەت بە قسەکانی دۆناڵ ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بوو کە ناوبراو ڕەخنەی توندی لە ترەمپ گرتبوو سەبارەت بەو قسەیەی کە باسی لە قەدەغەکردنی ڕۆشتنی موسڵمانان کردبوو بۆ ئەمەریکا.

محەمەد عەلی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستیکرد بە یاریکردن لە بۆکسێن و تەنها دوای ١٠ ساڵ لەوە لە ساڵی ١٩٦٤ بوو بە یاریزانی بەناوبانگی بۆکسێن.

محەمەد کلای، چەندین کێشەی بۆ درووستبوو لە ژیانی خۆیدا لە ئەمەریکا یەکێک لەو کێشانە نارەزای ئەو بوو سەبارەت بە چەنگی ڤێتنام و جیاوازی دینەکەی ئەو ڕێگری لێکرد کە بچێتە خزمەتی سەربازییەوە.

بەهۆی ئەو کێشانەوە پۆلیس محەمەد عەلی دەستگیرکرد و بەوهۆیەشەوە نازناوی پاڵەوانی جیهانی لێ دوورخرایەوە.

کلای بە تۆمەتی هەڵهاتن لە خزمەت تاوانبارکرا و چەندین ساڵ لە یاری بۆکسێن دوورخرایەوە تا کاتێک لە سەرەتاکانی دەیەی هەفتا دادگای ئەمەریکا حوکمەکەی محەمەدی هەڵیوەشاندەوە.

کۆشکی سپی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا مەدالیای شانازی پێ بەخشی.

محەمەد عەلی لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٢ وە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی کرد بە وەرزشی بۆکسێن، بۆ ماوەی ٤ ساڵ لای راھێنەر (چەک بۆداک) راھێنانی بۆکسێنی کردوە، لە ساڵی ١٩٦٠ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بەشداری یارەکانی ئۆڵۆمپی کردوە و مەدالیای زێری بەدەست ھێناوە، بەپێی ژیاننامەکەی کە لە لایەن خۆیەوە نوسراوە لە ساڵی ١٩٧٥ مەدالیاکەی ھەڵداوەتە روباری (ئۆھایۆ)وە، بەپێی وتەکاتی ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پێنادی کارێکی چێشتخانەیەک بەھۆی رەگەزپەرستیەوە، پاشان لە یاریەکانی ئۆڵۆمپی ١٩٩٦دا شەرەفی داگرساندنی ئاگری ئۆلۆمپی پێدرا و وەک نیشانەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی مەدالیایکی زێڕی پێبەخشرا.

محەمەد عەلی کلای، کچێکی هەیە بەناوی لەیلا محەمەد کە ئەویش یارزانی بەناوبانگی بۆکسێنە و لە ٢٤ پاڵەوانی فەرمی بۆکسێن سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

سەرچاوه: کانالی ئاسمانی ئێن ئاڕ تێ