سوپای سووریا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی خۆی بۆ پێشڕه‌وی به‌ره‌و ڕه‌قه‌یه
ماڵپه‌ڕی ئه‌لمه‌سده‌ر له هه‌واڵێکدا پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کرد که سوپای سووریا به پشتیوانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا ده‌یه‌وێت له ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ما به‌ره‌و پارێزگای ڕه‌قه پێشڕه‌وی بکات و له‌گه‌ڵ داعش له‌و ناوچانه شه‌ڕ بکات.
به‌پێی هه‌واڵێک که له ماڵپه‌ڕی ئه‌لمه‌سده‌ر بڵاو کرایه‌وه، سوپای سووریا خه‌ریکی پێشڕه‌وی به‌ره‌و ڕه‌قه به مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه له چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)ه.
به دوای ئه‌وه‌ی که پێشڕه‌وییه‌کانی YPG له چوارچێوه‌ی سوپای دیموکراتیکی سووریا بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه به پشتیوانی ئه‌مریکا درێژه‌ی هه‌یه ئه‌م جاره به‌پێی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان سوپای سووریا به پشتیوانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا خه‌ریکی پێشڕه‌وی به‌ره‌و ڕه‌قه‌یه.
له‌م پێناوه‌دا، 1500 هێزی سه‌ر به سوپای سووریا بۆ ناوچه‌ی حه‌ما نێردراون. وێده‌چێت سه‌رجه‌م هێزه‌کانی سوپای سووریا له‌م ئۆپراسیۆنه زیاتر له 5 هه‌زار که‌س بێت که له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ما به شێوه‌یه‌کی یه‌کپارچه به‌ره‌و ڕه‌قه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن. به له‌به‌رچاوگرتنی ئاماده‌یی ئه‌نجامدراو له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا له پارێزگای ڕه‌قه ده‌بینین.
کوردپرێس