• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 73
  • پێنج شەممه 13/3/1395
  • رۆژژمێر :

بەم ڕێگە ئاسانە مەهێڵن ددانەکانتان کلۆر ببێت


پرۆفیسوری ئە ڵمانی دیتمار ئوسترایش دە ڵێت  دەتوانین ددانمان بپاریزین لە كلوربون بە شێوەیەک لە دوای ئە و خواردنانەی كەڕێژەی شە كریان تیایەو ئەمەش  لە ڕێگەی ئاو ڕادانە لەدەم.


  ئۆسترایش ڕونی دەکاتەوە ئاو ڕادان لەدەم دەبێتە هۆی پاراستنی دەم و ددانمان و هەروەها یارمەتیدەرە بۆ دروستكردنەوەی لیک و هەروەها دروستکردنەوەی ئەو مادانەی کە ڕوپۆشی ددانەکان دەکەن.

ئەوکەسانەی کە سەردانی ئەو پڕۆفیسۆرەیان کردووە زۆرەبەیان بە هۆی خواردنی شیرینی یان ترشی بووەو بەوهۆیەوە توشی کلۆری ددانەکان هاتوون و ئەو پڕۆفیسۆرە ئامۆژگاری کردوون کە دوای نان خواردن ئاو لە دەم و ددانیان ڕابدەن.

 

دیتمار ئامۆژگاریمان دەکات ، دوای نان خواردن پێویستە ئاو ڕابدەین لە ناو دەممان بۆ ئەوەی ڕزگارمان ببێت لەو خواردنانەی کە لکاون بە ددانەکانمانەوەو هەروەها ئەو بەکتریایانەی کە لە ناو دەمماندایەو بەو هۆیەشەوە ڕزگارمان ببێت لێی.

 

سپی میدیا