مه‌رجی تورکیا بۆ هاوکاری ئه‌مریکا له سووریا سڕینه‌وه‌ی کورده
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که تورکیا ئاماده‌یه به‌شداریی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی هاوڤه‌شی سه‌ربازی له سووریا بکات به‌و مه‌رجه‌ی کورده‌کانی سووریا به‌شدار نه‌بن و بسڕێندرێنه‌وه.
مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاڕایگه‌یاند که تورکیا ئاماده‌یه به‌شدار بێت له ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی به‌ربلاو له ناو خاکی سووریا به‌و مه‌رجه‌ی که هێزه‌کانی بالی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا (یه‌په‌گه) له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا وه‌لابنرێن و به‌شدارییان پێ نه‌کرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه که پشتیوانی ئه‌مریکا له هێزه‌کانی یه‌په‌گه که تورکیا به گرووپی تیرۆریستی ناویان ده‌بات و پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کات که په‌یوه‌نییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌ی، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ئه‌نقه‌ره.
چاوش ئۆغڵۆ ده‌شڵیت: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پێشنیاری ئێمه قبووڵ بکات کۆماندوه‌کانی ئێمه به لۆگۆی خۆمانه‌وه هاوکاری کۆماندۆکانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن.
وتیشی: له ئێستادا بابه‌تی ئیمه و ئه‌مریکا که گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ین داخستنی ڕێڕه‌وی مه‌نبه‌ج به زووترین کات و کردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی نوێیه به‌ڵام به بێ بوونی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر