• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 276
  • دوو شەممه 10/3/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنییه‌تی ئاماده‌كردنی ترشیاتی عەنبە

‌  ترشیاتی عەنبە

پێكهاته‌كان:

ترۆزی خۆشکراو

خه یاری خۆشکراو

کەلەرم

قەرنابیت

گێزەر

بیبەری سوری خۆشکراو ئەتوانی بیبەری
تازەشبێ

سیری عەجەم

سیری خۆشکراو

بیبەری تیژی خۆشکراو

زەیتون هەرجۆرێك بێت

لاسکی کەرەوز

سێوی بن ئەرز

هەرچیەکی تر کە پێتخۆشبە

ئاو و سرکە بەپێی پێویست

زەردەچەوە

کاری

كەرەوز

عەنبە

هەنگاوەكانی ئامادەكردن :

کەرەوز، بەڵام بۆ ترشیات بە وشکی تێی ئەکەین بە هاڕاوی بێ یان خڕ، پێش 30 خووله‌ك عەنبەکە لە دوو کووپ ئاوی گەرما ئەگرینەوە بۆئەوەی تام و ڕەنگ باتەوە و خەست بێتەوە.

دواتر هەموو کەرەستەکان تێکەڵ ئەکرێ و بەهاراتەکان ئەکەین بەسەریا و سرکە و ئاوەکە ئەکەینە ناوی، ئەوەنەی کە هەموو کەرەستەکان داپۆشێ بۆ ماوەی مانگێ تا بمێنێتەوە خۆشتر ئەبێ با جێگاکەی فێنکبێ نابێ گەرمبێ یان لەبەر خۆر جارجارە تێکی ئەیەین بۆئەوەی بەهاراتەکەی کە نیشتوە تێکەڵ بێتەوە.

و بەهیچ شێوەیەك بەكەوچكی چەور ترشیاتەكە دەرمەهێنە چونكە ئەمە وادەكات زۆر زوو خراپ ببێت  .

سەرچاوە:وێستگە ستایل