پێشمەرگە ۶ گوندی میحوەری خازری گرتەوە
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له میحوه‌ری خازر له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان و توانیویانه تاوه‌كوو ئێستا شه‌ش گوند كۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
ئۆپراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان له میحوه‌ری خازر به‌رده‌وامه و به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئەو ئۆپراسیۆنە ده‌ستپێكردووە بۆ پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێك له تیرۆریستانی داعش له سنووری میحوه‌ری خازر.
دڵشاد مه‌ولود به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به خه‌ندانی راگه‌یاند "هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی موفتی، زاراخاتونی بچوك، زاراخاتونی گه‌وره، ته‌له‌سوه‌دی گه‌وره و چه‌مه كور به ته‌واوی پاك كراونه‌ته‌وه".
وتیشی "زیانی زۆر به‌داعش كه‌وتووه و پێشمه‌رگه چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوی داعشی ته‌قانده‌وه و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوی تریش فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمان ته‌قاندیاننه‌وه".
پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه، كاتژمێر ۴ ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، له‌سێ خاڵه‌وه ده‌ستیپێكرد، له سنووری هه‌ر سێ گوندی (حه‌سه‌ن شام، ته‌ل ئه‌سوه‌د و وه‌رده‌ك).
۵۰۰۰ پێشمەرگە لە گرتنەوەی خازر دا بەشداری دەکەن و مەسعوود بارزانی، بۆخۆی سەرپەرشتی ئەو شەڕە دەکات. خازر کەوتۆتە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر.
ئاژانسی هەواڵی مێهر