• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 270
  • یەكشەممه 9/3/1395
  • رۆژژمێر :

گوڵەبەڕۆژە گەشەی قژ خێراتر دەکات

گوڵەبەڕۆژە



گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، کالیسیۆم ماددەی خۆراکی دیاریکراو کە تەندروستی لەش دەپارێزێت.

خێراکردنی گەشەی قژ
لەبەر ئەوەی گوڵەبەڕۆژە ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین E تێدایە یارمەتی گەشەی قژ دەدات و بەهێزی دەکات، ڤیتامین E تەنها یارمەتی سوڕی خوێن نادات بۆ پێست، بەڵکو دەبێتە هۆی زیادکردنی سەرچاوەی ماددەی خۆراکی بۆ ڕەگی موو.

کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵی زیانبەخش
ناوکی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە Phytosterols کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵی زیانبەخش، هەوروەها بەهۆی ئەسیدە چەورەکانییەوە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە ڕێکخستنی کۆلسترۆڵدا و مەترسی تووشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

ڕێژەی کالیسیۆم لەلەشدا دەپارێزێت
١٠٠ گرام ناوکی گوڵەبەڕۆژە بە ئەندازەی یەک پەرداخ شیری مانگا کالیسیۆم دەبەخشێت بەلەش و بڕی ١٢٠ میللی گرام کالیسیۆمی لەش دابین دەکات.

سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات
بەهۆی ڕێژەیەکی زۆری سلنیۆم لە ناوکی گوڵەبەڕۆژەدا دەبێتە هۆی پاراستنی خانەکان لەبەرامبەر هەر زیانێکدا، هەوەها لەش دەپارێزێت لە هەوکردن و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

سایتی ئێن ئاڕ تێ