• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 294
  • یەكشەممه 9/3/1395
  • رۆژژمێر :

بە باینجان عارەقکردنەوەی ناو دەست مەهێڵە

عارەقکردنەوەی ناو دەست


باینجان سەوزەیەکە دژی نەخۆشی فێ (گەشکە) یە وپسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە باینجان ماددەیەکی دژە کەشەنگبون (تشنوج) ی تێدایە و بۆ ئەو کەسانەی توشی فێ بوون چارەسەرێکی باشە.

جگە لەوەش باینجان ڕێگری لە قەبزبون دەکات، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن چارەسەرێکی باشە بۆ کەمخوێنی، هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئەگەری تووشبون بە جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.

 

باینجان بەهۆی کەمیی کالۆرییەوە خۆراکێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە، هەڵبەت بەو مەرجەی لەناو ڕۆندا سور نەکرێتەوە.

ئاوی ڕەنگ زەردی باینجان کە لەکاتی خوێ پیوەکردنیدا دروست دەبێت، چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی ناو دەستیان عارەق دەکاتەوە، ئەم کەسانە دەتوانن ڕۆژانە دوو جار دەستیان بەم ئاوە بشۆن بۆ کەم کردنەوەی عارەقکردنەوەی دەست.

سایتی ئێن ئاڕ تێ