چەندین گرووپی سەر بە داعش لە کوردستان تێکشکێندراون
بەڕێوەبەی گشتی دایرەی ئیتلاعاتی کوردستان وتی: بە هاوکاری خەڵکی پارێزگای کوردستان ژمارەیەک گرووپی تەکفیری و تیرۆریستی سەر بە داعش لە پارێزگایکوردستان ناسێندراون و تێکشکێندراون.
بەڕێوەبەی گشتی دایرەی ئیتلاعاتی کوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لە کۆبوونەوە لەگەڵ هەواڵنێرانی میدیاو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارێزگا وتی: ئەمڕۆ کوردستان و سەرانسەری ئێران ئاسایش و ئەمنییەتی هەیە و ئەم ئاسایشە بە هۆی هاوکاری خەڵکەوەیە.
ئەو بە ئاماژە پێگەی ڕێکخراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە هەموو وڵاتانی جیهان وتی: لە سەرجەم وڵاتاندا دەزگاکانی زانیاری و ئیتلاعاتی بەشێکن لە بنەما سەرەکییەکان و لە ئێرانیشدا بە بەرەکەتی بوونی سەربازانی بێ ناونیشان ئەم ئاسایشە هاتووەتە دی.
وتیشی: ئەمڕۆ لە دۆخێکداین کە سەرجەم دەزگا سیخوڕییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەوڵ دەدەن کە لە ناو وڵاتدا نائەمنی پەرەپێ بدەن و لەم پێناوەشدا وەزارەتی ئیتلاعات بە هاوکاری دیکەی ڕێکخراوەکان و هەروەه هاوکاری خەڵک پیلانەکانی پووچەڵ کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاند کە ناردنی گرووپی تیرۆریستی و گرووپەکانی سەر بە تەکفیرییەکان و لەناوبردنیان نیشان دەدات کە دوژمن هەموو دەرفەتێک بۆ نائەمن کردنی کوردستان دەقۆزێتەوە و ئێمە دەبێ هۆشیار بین.
بەڕێوەبەی گشتی دایرەی ئیتلاعاتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد تەکفیرییەکان لە کوردستاندا هیچ پێگەیەکیان نییە و خەڵک بەرەولایان ڕاناکێشرێت هەر بۆیە داعش و تەکفیرییەکان دۆڕاون و هەوڵیان داوە کە بە ناردنی گرووپ زەبر لە ئاسایشی کوردستان بدەن و سەرجەم ئەو گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییانە ناسێندراونەتەوە و دەستبەجێ دوای گەیشتنیان بە پارێزگا لەناوبراون.
ئاژانسی هەواڵی مێهر