سوودە تەندرووستییەکانی تووی سپی بزانە
تووی سپی یەکێکە لەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر ڤیتامینات و پرۆتین لەخۆدەگرێت و سوودێکی زۆری بۆ جەستە ھەیە.
تووی سپی بەھۆی ماددە خۆراکییەکانییەوە بۆ چەندین مەبەست دەکرێت سوودی لێ وەربگیرێت و ئەوانیش بریتین لەمانە:
-دەتوانێت رێژەی شەکری ناو خوێن کەمبکاتەوە و میزت پێبکات و بەوشێوەیە زۆر گرنگە بۆ جگەر و گورچیلە.
-ھەر ١٠٠ گرام تووی سپی ٧.٥ یەکەی گەرمۆکە لەخۆدەگرێت و دەتوانیت بۆ کێش دابەزین سوودی لێ وەربگریت.
-ڤیتامین بی تێدایە و دەتوانێت دژی چەند جۆرێکی کەم خوێنی بجەنگێت و حاڵت باشتر بکات.
-دەتوانێت چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە بکات و دڵەکزێ نەھێڵێت.
-ھۆڕمۆنی پیاوانە زیاددەکات و بەوشێوەیە کێشەی لاوازی سێکسی ناھێڵێت.
-دەتوانیت وەک ماسک بیدەیت لە پێستت و بریقەیەکی زیاتری پێدەبەخشێت.
SNN