• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 187
  • چوار شەممه 5/3/1395
  • رۆژژمێر :

ڕێککەوتنی یەکێتیی و گۆڕان ؛ زەنگی مەترسی بۆ بارزانی

 

پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق (پارتی ) ڕێککەوتننامەی واژۆ کراو لە نێوان یەکێتیی و گۆڕانی بە کودەتایەکی دژی پارتی و دۆژمنایەتی لە گەڵ سەرۆک کۆماریەتی مەسعوود بارزانی بەسەر کوردستانی ئێراق زانی .

نوشیروان موستەفا سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان و کوسرەت ڕەسوڵ ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق 17 مەی لە سلێمانیە ڕێککەوتننامەیەکی دوو لایەنەیان سەبارەت بە چالاکی سیاسی و پەلەمانی هاوبەش واژۆ کرد. لە دەقی ڕێککەوتنامەی واژۆ کراو لە نێوان یەکێتیی و گۆڕان هاتووە ئەو ڕێککەوتنە بە سوودی کوردەکانە و سەرەنج ئەدات بە گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات و چارەسەری کێشە ئابووری و نەوتیەکان و پرسی داهاتەکانی کوردستانی ئێراق .

بەڵام عەلی عونی ، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە ڕەت کرانەوەی ڕێککەوتننامەی واژۆ کراو لە نێوان یەکێتیی و گوڕان ڕایگەیاند ئەو ڕێککەوتنە ، دوژمنایەتی ئاشکرا لە گەڵ سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لە سەر کوردستانی ئێراق و کودەتا دژی پارتیە . ڕێککەوتنامەی یەکێتیی و گوڕان کە خاوەنی داواکاریگەلی هاوبەشە ناڕەزایەتی و نەیاریەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێراقی بە سەرۆکایەتی بارزانی بە دواوە بووە پارتی لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ناکوکیگەلی جدی و لە گەڵ یەکێتیی خاوەنی ڕێککەوتنامەی ئیستراتژیە .

 هەڵوێستەکانی پارتیی لە هەمبەر یەکێتیی و گوڕان لە حاڵێکدایە کە خولی یاسایی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بە سەر هەرێمی کوردستانی ئێراق نوزدەی ئوتی 2015 کۆتایی پێی هاتووە . ئەو ماوەیە بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتیی دووپات کراوەتەوە لەو ڕێککەوتنە دا بڕیار دراوەکە دوای کۆتایی ئەو ماوەیە بارزانی ئیدی ناتوانێ بە تەواوی سەرۆکایەتی کوردستانی ئێراقی لە دەست دا بێت . پێداگری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە سەر درێژەی سەرۆکایەتی بارزانی و مانوڤرە سیاسیەکانی ناوبراو بە ڕاگەیاندنی هەڵوێستی دوپات کرانەوە و ناڕاستیانە بەڕێوە بردنی کۆپرسی سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق نەیتوانیوە ەاوپشتی جەماوەری و سیاسی بۆ مەسعوود بارزانی بێت .

بارودۆخی هەنوکەیی ناوچەی کوردستانی ئێراق بە هۆی ئاڵۆزی ئابووری و سیاسی پارتە کوردستانیەکانی نەیاری بەرەو هاودەنگی پاڵ پێوە ناوە تا کێشەکانی ئەو ناوچەیە چارەسەر بکەن . کاروباری هەستیار و گرینگی سیاسی لە کوردستانی ئێراق لە دەستی پارتی ژێر دەسەڵاتی مەسعوود بارزانیە و هەر ئەو بابەتە نەیاریەتی پارتە کوردیەکانی دیکە بە تایبەت بزوتنەوەی گوڕانی هاوڕێ بووە بە توند بوونەوەی هەڵوێستی گوڕان دژی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمان و ئیدارەی هەرێم وەڕەرنا . پەرلەمانی خوجێیی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە هۆی ناکۆکی سیاسی بە واتای واقعی چالاکی پارلەمانی نییە .


سایتی سەحەر