بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران بە بۆنەی ساڵوەگەری ئازاد کرانەوەی خۆڕەمشەهر
ئەرتەشی ئێران لە بەیاننامەیەک دا ئازادکردنیی خۆرەمشەهر ی وەک هێمای بەجەرگی و بەڵگەی شانازی نەتەوە لە مەڕ بەرەڤانی لە بایخەکانی شۆرش و کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند .
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەکەی خۆی بە بۆنەی سێ جۆزەردان (مانگی مای ١٩٨٢) ساڵڕۆژی ئازاد کردنیی خۆرەمشەهر ، جەختیکرد : خۆرەمشەهر چیرۆکی کەسانێکە کە دلیرانە بۆ بەرەڤانی لەنیشتمانی ئیسلامی ، گێانی خۆیان خستە مەترسیی تا بستێک لە خاکی ئێران نەگاتە دوژمن .
لەم بەیاننامەیە دا هاتووە : مێژووی پڕ هەوراز ونشێوی خۆرەمشەهر لێواو لێوە لە حیماسەتی جێ شانازی و مۆقاومەی پیاوانی بە جەرگی ئێرانی کە بە شەوقێکی یەکجار زۆر ، تاهەتایی ترین کات و ساتەکانی مێژوو بە ناوی خۆیان و ئێران لە لاپەرەکانی زێرینی میژوو دا تۆمار کردووە تا بە جێگایەک کە ئیمام خۆمەینی (رە) فەرموویان " فەتح خۆرەمشەهر، فەتحی خاک نییە ، فەتحی بایخەکانی ئینسانییە " ئەرتەش لەم بەیاننامەیە ، وێرای ڕێزگرتن لە ناو یادی شەهیدانی شۆرشی ئیسلامی و بەرەڤانی پیرۆز ، جارێکی تر لە سەر ئامادەیی خۆێ لە مەڕ پاراستنی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئارمانجەکانی شۆرش لە ژێر ڕێبەرایەتی فەرماندەی مەزنی سەرجەم هێزەکان، جەختیکرد .
سبەینی دوشەممە .سێهەمی جۆزەردان ، ٢٣ مانگی مای ، ساڵڕۆژی ئازادکردنیی خۆرەمشەهر ، لەساڵی ١٩٨٢ ە ، ڕۆژیک کە خۆرەمشەهر لە لایەن هێزەکانی ئێرانی ئازاد کرا و هێزەکانی ئێراقی وەدەرنران بۆ پشت سنوورەکان و تابۆی تێکنەشکانی ئێراقییەکان تێکشکێندرا .
سەرچاوه: سایتی سەحەر