• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 53
  • یەكشەممه 2/3/1395
  • رۆژژمێر :

مەرجەعیەت هۆشداریی دەدات

مەهدی كەربەلایی

 

مەرجەعەكانی شیعەی عێراق هۆشدارییان دایە لایەنە سیاسییەكان لە هەوڵدان بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات‌و گەندەڵكاری.

مەهدی كەربەلایی نوێنەری عەلی سیستانیی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، لە میانی وتاری هەینی ئەمڕۆدا رایگەیاند، پێویستە گەندەڵكاران سزای توند بدرێن، لە هەر پلە‌و پۆستێكدا بن.

وتی: ژیان‌و گوزەران‌و كاری بەرپرسانی عێراق بەحەرام پیس بوە‌و پێویستە دەستبەرداری هەوڵەكانیان بن بۆ دەستگرتن بەسەر كورسیی دەسەڵاتدا.

باسی لەوەشكرد، دەستدان لە موڵك‌و سامانی گشتی، تاوانێكی گەورەیە‌و سزای توندی لەدوا دەبێت.

 

لەلایەكی ترەوە، محەمەد تەقی مودەڕسی یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعە هۆشداری دا لە زۆربونی ژمارەی میلیشیا‌و هێزی چەكدار لە دەرەوەی یاساكارپێكراوەكان‌و ئاماژەی بەوەكرد" ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە‌و ئاكامی زۆر خراپی لێ‌ دەكەوێتەوە".

باسیلەوەشكرد" ئەگەر حكومەت‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان سنورێك بۆ چەكداریی دانەنێن، ئەوا وڵات دەبێت بە جەنگەڵ‌و هیچ بەهایەك بۆ یاسا‌و شارستانییەت نامێنێت".

سەرچاوه: سایتی سبەی