شه‌پۆلێکی نوێ له هێرشه‌کانی داعش به‌ڕێوه‌یه
بنکه‌ی زانیاری و ئاسایشی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند که تیرۆریسته‌کانی داعش پلانیان بۆ ئه‌نجام دانی هێرشی نوێ له فه‌ڕه‌نسا هەیە.
پۆلیسی ئاسایشی فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به شه‌پۆلێکی نوێی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر فه‌ڕه‌نسا هۆشداری به هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته داوە.
پاتریک کالوار، سه‌رۆکی بنکه‌ی زانیاری و ئاسایشی نێوخۆیی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند که به پێی ئه‌و داتانه‌ی که ده‌ستیان که‌وتووه ئه‌گه‌ری هێرشێکی دیکه‌ی تیرۆریستی له فه‌ڕه‌نسا له ئارادایه.
ئه‌و وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش جووڵه‌ی نوێی بۆ ده‌ستپێکردنی هێرشی تیرۆریستی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێکردووە و وا دیاره ئه‌م جاره‌یان بیه‌وێت ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا بکه‌نه ئامانجی هێرشه‌کانی خۆیان.
کالوار به وتنی ئه‌م قسانه له لێژنه‌ی به‌رگری پارلمانی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی کرد: فه‌ڕه‌نسا به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی پێشبڕکێ تۆپی پێ ۲۰۱۶ ی ئه‌ورووپا، هه‌رچی ڕێوشوێنی توونده گرتوویه‌تییه به‌ر تاکوو ئه‌م یاریانە به بێ کێشه به‌ڕێوه بچن.
ئه‌و درێژه‌ی دا: پارلمان و ده‌وڵه‌ت ده‌بێت پشتیوانی زیاتر له هێزه‌کانی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له‌م ماوه‌دا بکه‌ن چون پێویستمان به پشتیوانی زیاتره.
له هێرشه‌کانی ساڵی پێشووی فه‌ڕه‌نسا زیاتر له ۱۳۰ که‌س بوونه قوربانی که زۆربه‌یان له ستادیۆمێکی وه‌رزشیدا بوون.
هه‌روه‌ها کالوار پێش‌تر چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له جوڵه‌ی نوێی داعش له ڕۆژی ۱۰ مه‌یدا ڕاده‌ستی پارلمانی فه‌ڕه‌نسا کردبوو که میدیاکانی ئه‌م وڵاته بڵاویان کردبووه‌وه.
ئاژانسی مێهر - ڕۆیترز،