• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 628
  • پێنج شەممه 30/2/1395
  • رۆژژمێر :

نیشانەكانی كەسی درۆزن

 

كەس نیە ئارەزوو بكات درۆی لەگەڵ بكرێت و كاتێك لەگەڵ كەسێك دەدوێیت ئارەزوو دەكەیت بزانیت ڕاستت لەگەڵ دەكات یان درۆ، چەند نیشانەیەك هەیە كەسی درۆزن ئاشكرا دەكات.

1- كاتێك لەگەڵ كەسێك قسە دەكەیت و ڕاستت لەگەڵ ناكات ئەوە لەكاتی گفتوگۆكردنت لەگەڵیدا بەردەوام دەستەكانی دەجوڵێنێت و ناتوانێت ڕاستەوخۆ سەیری چاوەكانت بكات  بەردەوام دەست بۆ چاوەكانی و گوێ و لوتی دەبات .


2- دەربڕین و هەست و سۆزەكانی لەگەڵ قسەكردنی نەبێت و پێكەنینی درۆینە لەسەر لێوەكانی دەبێت بەجۆرێك پێكەنینی ڕاستەقینە ئەوەیە كە تەواوی ماسولكەكانی ڕوخسار بجوڵێت و لەدڵەوە بێت.

3- ئەو كەسەی ڕاستت لەگەڵ ناڵێت بەردەوام هەست بە تاوانباری دەكات و ئەمە بەتەواوەتی لە ڕوخساریدا هەست پێدەكرێت.

4-كاتێك ئەو كەسەی قسەت لەگەڵ دەكات بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانت لە پرسیارەكانی خۆت سوود وەردەگرێت و هەندێكجار هەر بە بێدەنگی دەمێنێتەوە .

5- هەوڵدەدات ئەو بابەتە بگۆڕێت كە تۆ قسەی لەسەر دەكەیت و دەشڵەژێت .

 

سەرچاوه: وێستگە ستایل