هۆشداریی لاڤرۆف له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له پراکتیکی گرووپی ڕیاز له دانوستانه‌کان، له‌باره‌ی کاریگه‌ری تورکیا له‌سه‌ر دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا هۆشداری دا.
به به‌رده‌وامیی دانوستانه‌کانی ئاشتی نێوان حکوومه‌تی سووریا و کۆمیته‌ی باڵای دانوستانه‌کان، سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌باره‌ی "کاریگه‌ری ته‌واو"ی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی به‌رهه‌ڵستکاران هۆشداری دا.
ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌باره‌ی پێشکه‌وتن له دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا زیادی کرد: "به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن پێویسته ده‌رکه‌کانی دانوستان نه‌وه‌ستین و پێداگرییه‌کی زۆر نه‌که‌ین. کارێک که هه‌ندێ له نوێنه‌رانی گرووپی ڕیاز ئه‌نجامی ده‌ده‌ن."
له حاڵێکدا که دانوستانه‌کان هێشتاکه درێژه‌ی هه‌یه، لاڤرۆف وتیشی: له هیچ که‌س شاردراوه نییه که تورکیا کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر کۆمیته‌ی باڵای دانوستان و به‌رهه‌ڵستکاران هه‌یه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: "که‌سێک نابێت به ئۆلتیماتۆمێکی ئاماده له ناو دانوستانه‌کاندا به‌شداری بکات، به‌ڵکوو ده‌بێ له پشت مێزی دانوستان دابنیشێت و بگه‌یێنه ڕێککه‌وتن."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له درێژه‌دا ڕاشیگه‌یاند: ڕووسیا بۆ ئاماده‌کردنی لیستێکی گشتگیر له گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سووریا کار ده‌کات.
ناوبراو له‌مباره‌وه زیاتر وتی: "ئێمه له ئێستادا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی زانیارین که نیشان ده‌دات به‌ره‌ی نوسره ئه‌و گرووپانه‌ی که شه‌ڕ ناکه‌ن و ئاماده‌یی خۆیانیان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربڕ ڕاگه‌یاندووه، سه‌رکوت ده‌کات. ئێمه ڕووداوه‌کان کۆده‌که‌ینه‌وه و ئه‌و زانیارییانه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کان ئاماده بکرێت."
سەرچاوه: کوردپرێس -سپۆتنیک