• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 104
  • چوار شەممه 29/2/1395
  • رۆژژمێر :

دوو منداڵی داعشی دوو ئه‌سیری سووری ده‌کوژن

 منداڵی داعشی


رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە دواهەمین تۆمارە ڤیدیۆییەكانیدا، كوشتنی دوو زیندانی سوری لە ناوچەیەكی سەر بەشاری حەلەب لەلایەن دوو منداڵی فەرەنسییەوە بڵاوكردەوە.
به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ خه‌ندان، ڤیدیۆکی کوشتنی ئه‌و دوو زیندانییه‌ بەناونیشانی"  لەسەر رێبازەكەی باوكم"ە و ماوەی ۱۴ خولەكە و رۆژی دووشەممە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی ویلایەتی حەلەب-ی سەر بەرێكخراوی تیرۆرستی داعش بڵاوكراوەتەوە.

له‌و گرته‌یه‌دا دوو منداڵی بە ڕەگەز فەڕەنسی دەردەكەون كە بەوتەی خۆیان لەگەڵ خێزانەكەیاندا لە سووریا دەژین (لەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵی داعشدان) هاوكات هەر لەو تۆمارەدا باس لە بەشێك لە چیرۆكی ئەو خێزانە فەرەنسییە دەكرێت كە چوارساڵ لەمەوبەر چوونەتە سووریا.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت چەند دیمەنێك لە ناوفەرەنسادا تۆماركراون جگە لەوەش تۆماری فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتەی لە خۆگرتووە، هاوكات یەكێك لەو منداڵە قسە دەكات و دەڵێت: پێشتر باوكی لە ریزه‌کانی گرووپی داعشدا وەك جیهادییەك شەڕی كردووە و كوژراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە به‌ ڕه‌گه‌ز فەرەنسییە.

لەلایەن خۆشییەوە رۆژنامەی leparisien ی فەرەنسی لەزاری بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڵاویكردۆتەوە كە تائێستا نەتوانراوە راستی و دروستی رەگەزنامەی ئەو دوو منداڵە ساغبكرێتەوە كە ئایا فەرەنسین یان نا؟

لەیەكێك لەگرتەكانی ئەو ڤیدیۆییەدا هەردوو منداڵەكە دەردەكەون كە مەشق لەسەر چەندین جۆر چەك دەكەن وەك كڵاشینكۆف و M- ۱۶ و وێنەی چەند كەسێكیان بۆ دانراوە كە نیشانەیەن لێدەگرنەوە وەك باراك ئۆباما-ی سەرۆكی ئەمریكا – ڤلادیمێر پۆتن-ی سەرۆكی رووسیا و فرانسوا ئۆلاند-ی سەرۆكی فەرەنسا و بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی سوریا و محەمەد عەلوش-ی نوێنەری جەیشی ئیسلام لە دانوستانەكانی " ژنێف".

لە دواهەمین گرتەی ناو تۆمارە ڤیدیۆییەكەشدا هەردوو منداڵەكە نیشان دەدرێن كە تەقە لە دوو دەستگیركراو دەكەن (كە یەكێكیان سەربازی سوپای سوریایە و و ئەوی تریان بە وتەی داعش سیخوڕێكی سورییە) و دەیانكوژن.

لە لایەن خۆشییەوە رۆژنامەی The mirror ی بەریتانی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی بە قیزەون ناوزەد كردووە بەتایبەت كە كوشتنی ئەو زیندانیانە لەلایەن دوو منداڵەوە ئەنجامدەدرێت.