بۆ باوه‌ر به‌خۆبوونی منداڵه‌كه‌ت
چه‌ند ڕێگه بۆ به‌هێزكردنی توانای مناڵان وباوه‌ڕ به‌خۆبوون:
ـ داوای لێیكه شتێك (چالاكییه‌ك )ت فێر بكات : بێگومان هه‌موو منداڵێك حه‌ز بهخولیایهك ده‌كات یان هه‌ر چالاكیهیهك كه له‌توانایدا هه‌یه ئه‌نجامی بدات، بۆیه كاتێك داوای لێده‌كه‌یت ئه‌نجامی بدات، ئه‌مه هاندانێكی باشه بۆ به‌رده‌وامبوون وپێی بڵی كه‌وا له‌كاتی ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كه زیاتر خۆشت ده‌وێت.
ـ ڕۆژانه له‌باوه‌شی بگره بۆ چه‌ند جارێك.
ـ پێبكه‌نه كاتێك كه یاری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت هه‌وڵ بده رۆژانه كات ژمێرێك ته‌رخان بكه بۆ یاری كردن له‌گه‌ڵیدا.
ـ كاتێك كه هه‌ڵه ده‌كه‌یت مه‌یشاره‌وه لێی، به‌ڵكو دان بنه بهههڵهكهت.
ـ فێری به‌رپرسیارێتی بكه به‌دیاریكردنی چه‌ند كارێك كه پێویسته ئه‌نجامی بدات.
ـ بایه‌خی پێبده نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن بته‌وێت وابێت له‌داهاتوودا، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی كه چۆن خۆی بیه‌وێ واببێت له‌داهاتوودا.
ـ فێری بكه هه‌موو هه‌سته ڕاستیه‌كانی ده‌رببڕێت .
سایتی رادیۆ ناوخۆ