له دایکبوونی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر(ع)
حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر(ع)، کوڕی گه‌وره‌ی ئیمام حسەین(ع) له مه‌دینه له دایک بوو. دایکی به‌ڕێزیان له‌یلا کچی ئه‌بی مره‌یه. به‌ڕێزیان ماوه‌یه‌ک له ماڵی ئیمام حوسێن(ع) ژیانی به سه‌ر برد و رۆژگارێک له ژێر سێبه‌ری حسەین(ع)دا ژیا. له‌یلا کوڕێكی له ئیمام حوسێن(ع) بوو. کوڕیکی ئازا، بوێر، جوان‌چاک.
زیاتر له هه‌موو که‌س له ره‌سوڵی خودا(ص) ده‌چوو، روخساری روخساری ره‌سوڵ، خووخده‌ی خووخده‌ی ره‌سوڵ، ئاخاوتنی ، ئاخاوتنی ره‌سوڵی خودا(ص) هه‌رکه‌س ئاواتی دیداری ره‌سوڵی خودا(ص)ی هه‌بووایه، ده‌یروانیه روخساری کوڕه‌که‌ی له‌یلا، به راده‌یه‌ک که بابی به‌ڕێزیان فه‌رمویانه؛ هه‌رکات ئاره‌زومه‌ندی دیداری پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌بووین، چاومان له روخساری ئه‌و ده‌کرد.
هه‌ر به‌و هۆیه کاتێک له رۆژی عاشورا بانگی مه‌یدانیان ده‌کرد و به‌ره‌و به‌ره‌ی خه‌بات وه‌رێکه‌وتن، ئیمام حسەین(ع) سه‌ری بۆ لای ئاسمان به‌رز کرده‌وه و وتی؛ اللهم اشهد على هولاء القوم فقد برز اليهم غلام اشبه الناس برسولك محمد خلقا و خلقا و منطقا و كنا اذا اشتقنا الى روية نبيك نظرنا اليه.
حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر له که‌ربه‌لا، ته‌مه‌نیان نزیک به25 ساڵ بوو. هه‌ندێ له راویان ته‌مه‌نی به‌ڕێزیان 18 ساڵ و 20 ساڵیش وتووه. ئه‌و یه‌که‌م شه‌هیدی عاشورا له به‌نی هاشم بوو. ئازایه‌تیی و بوێریی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر(ع) و خه‌بات و به‌رچاوروونیی ئاینیی و سیاسیی ئه‌و ، له سه‌فه‌ری که‌ربه‌لا و به تایبه‌ت له رۆژی عاشورادا ده‌رکه‌وت. وته و
له‌خۆبردووییه‌کانی به‌ڵگه‌یه. کاتێک ئیمام حسەین(ع) له به‌رده‌م کۆشکی به‌نی مقاتل تێپه‌ڕی، له سه‌ر ئه‌سبه‌که‌ی خه‌وی لێکه‌وت و پاش رابوون انا لله و انا الیه را‌جعون،ی
وت و سێ جار ئه‌و ره‌سته‌یه و حه‌مدی ئیلاهیی دووپات کرده‌وه. حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر(ع) کاتێک هۆی ئه‌و حه‌مدو پاڕانه‌وه‌یه‌ی پرسیار کرد حه‌زره‌ت فه‌رموویان؛ له خه‌ودا بینیم ئه‌م کاروانه به‌ره‌و مردن ده‌روات.حه‌زره‌ت پرسیاری کرد؛ مه‌گه‌ر ئێمه به‌ر حه‌ق نین؟ئيمام فه‌رمووی: بۆچ. دواتر وتی؛ فاننا اذن لا نبالى ان نموت محقين.که‌وایه ترسێکمان له مردن له رێگای حه‌ق دا نییه.
پیرۆز بێ یاد و بیره‌وه‌ری هێمای بوێریی و ئازایه‌تیی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر(ع).
سەرچاوه: سایتی سەحەر بەشی کوردی