مه‌سعوود بارزانی ده‌چێته تاران
میدیاکانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایانگه‌یاند که مه‌سعوود بارزانی به‌مزووانه سه‌فه‌رێکی فه‌رمی ده‌کاته تاران.
میدیاکانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایانگه‌یاند که مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌مزووانه و له‌درێژه‌ی سه‌فه‌رێکی فه‌رمیدا سه‌ردانی ئێران ده‌کات.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م سه‌فه‌ره له میانه‌ی سه‌فه‌ری دوێنێی مه‌حموود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئیتیللاعاتی ئێران هه‌ماهه‌نگ کراوه و له داهاتوویه‌کی نزیکدا مه‌سعوود بارزانی ده‌چیێته تاران.
به‌پێی هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان دوێنێ هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی و مه‌حموود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتیللاعاتی ئێران پێکه‌وه دیداریان کرد. له‌م دیداره‌دا نێچێرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له ئێران کرد و ڕایگه‌یاند که ئێران هه‌میشه یاوه‌ر و پاڵپشتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بووه و ئێمه وه‌ک هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌میشه ئاماده‌ین تا پێوه‌ندی سیاسی، ئه‌منی و ئابووری خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره پێبده‌ین.
شیاوی باسه که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا مه‌سعوود بارزانی سه‌فه‌ری نه‌کردۆته ئێران و هه‌واڵی په‌رژ و بڵاو سه‌باره‌ت به که‌مبوونه‌وه و دابه‌زینی ئاستی پێوه‌ندییه‌کانی ناوبراو و کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کراونه‌ته‌وه و ڕه‌نگه ئه‌م سه‌فه‌ره کۆتایی به هه‌موو ده‌نگۆکان بێت.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پێوه‌ندییه‌کی نوێی بواری نه‌وت و غاز له نێوان ئێران و هه‌رێمدا خه‌ریکی سه‌رهه‌ڵدانه و ڕه‌نگه ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ناوبراو بۆ واژۆکردنی گرێبه‌ستی نه‌وت و غازی نێوان دوو لایه‌ن بێت.
جام کوردی