• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 430
  • دوو شەممه 27/2/1395
  • رۆژژمێر :

لەزگەی سەر میوەکان زیانی ھەیە یان نا؟

 

لەزگەی سەر میوەکان زیانی ھەیە یان نا؟


ھەندێک کەس ئەو میوانە ناخۆن، کە لەزگەیان لەسەرە، یان توێکڵەکەی لێ دەکەنەوە، بۆیە پێویستە بزانن کە ئەو لەزگانە زیانیان ھەیە، یان نا.

زۆربەی میوەکانی بازاڕ، لەزگەیەکی لەسەرە، ئەم لەزگەیەش بەھۆی کەتیرەوە بە میوەکە نووساوە، بۆ ئەمەش پێویستە بزانی کە زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، یاخود نییەتی.

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرای کردووە، ئەو لەزگانەی بەھۆی کەتیرەوە لە میوەکان دەدرێن، زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ نییە، چونکە لە پێکھاتەی خۆراکی دروست کراون و ئاساییە ئەگەر ئەو میوانە بە توێکڵەکەیەوە بخۆیت.

پێش ئەوەی ئەو میوانە بخۆیت، کە لەزگەیان پێوەیە، دەبێت سەرەتا لەزگەکە لە میوەکە لێ بکەیتەوە، پاشان بیشۆریت، ئینجا دەتوانی بە توێکڵەکەیەوە بیخۆت، چونکە ئەو کەتیرەی بە میوەکەوە ماوەتەوە، زیان بە تەندروستیی مرۆڤ ناگەیەنێت.

 

سایتی باسنیوز