• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 282
  • یەكشەممه 26/2/1395
  • رۆژژمێر :

بیانوو هێنانەوەی ئالی سعود لە بارەی زیارەتکارانی ئێرانی و ڕێوڕەسمەکانی حەج

ڕێوڕەسمەکانی حەج

 

دوای کەم بوونەوەی ئەگەریی بەشداری زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێ وڕەسمی حەجی ئەمساڵ بە هۆی کارشکینیەکانی رژێمی ئالی سەعود ، ئەم ڕژێمە بێ ئەزمونە تێ دەکوشێت بەرپرسایەتی ئەم مەسەلە بخاتە ئەستۆی ئێران.

بە رپرسانی رێکخراوی حەجی ئێران لە چەند حەوتەی ئەم دوائیە دا بۆ ئامادە کردنی سەفەری حاجیە ئێرانیەکان بۆ مەکە ، ڕاوێژکاری بەربڵاویان لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی هەبووە. ئەوان لەم ڕاوێژکاریانە لەبارەی مە سەلە گەلێک وەکوو : دەرکرانی ڤیزا ، چۆنیەتی گواستنەوەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ مەککە ومەدینە ودابین کردنی ئاسایشتی زیارەتکاران وتووێژیان کرد بەڵام لە هەموو بابەتەکان دا لەگەڵ وەڵامی ساردی کاربەدەستانی ڕژێمی ئالی سەعود ڕووبەڕوو بوونەوە.

بە قسەی بە رپرسانی حەجی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەسەرنج دان بەمە کە بە پێی بەرەبەشی عەرەبستان ، ئێران ئیجازەی نێردرانی شەست وپێنج هەزار زیارەتکاری بۆ مەکە هەیە ، نەبوونی پێوەندی کۆنسولیی وگرتنی فیزا لە وڵاتی سێهەم بۆ ئەم ڕادە لە زیارەتکارانی ئێرانی ئەگەریی نیە . سەرەڕای ئەمە عەرەبستان ڕایگەیاندووە هێج فڕۆکەیەکی ئێرانی مافی هاتن بۆ ئەو وڵاتەی نیە و زیارەتکارانی ئێڕانی نابێ ڕێ وڕەسمی بەرائەت لە مۆشرکین کەلە رێ وڕەسمەکانی حەجە بەڕێوە بەرن.بەرپرسانی حەج و وەزاڕەتی فەرهەنگ وئیرشادی ئیسلامی ئێران ، بەناچاری ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند بە هۆی تەشەنای لەمپەر نانەوەکانی ڕژێمی سەعودی و بە فیڕو دانی کات لە دانۆستانەکان لەگەڵ شاندی ئێرانی ، بەشداری زیارەتکارانی ئێرانی لەڕێ وڕەسمی حەجی ئەمساڵ ، بەگشتیی ئەنجام نادرێت.

لە وەها بارودۆخێکدا ئالی سەعود کە خۆی بە خزمەتکاری ماڵی خودا دەزانێت بۆ ئەوەی کە لە شوینهاتەکانی قەدەغە کردن لە بەشدار بوون وڕویشتنی حاجیە ئێرانیەکان لەڕی وڕەسمی حەج هەڵبێت ، تێ دەکوشێت بە بیانوو هێنانەوە ، بەرپرسایەتیەکەی بخاتە سەرشانی ئێران. هەرلەم بوارەدا وەزاڕەتی حەجی عەرەبستان ڕۆژی جومعە لە بەیان نامەیەک دا ئیدعای کرد ، عەرەبستان نەیاری بەشداری حاجیە ئێرانیەکان لە ڕێ وڕەسمی حەج دا نیە ، بەڵام شەرت ومەرج گەلێکی هەیە کە ئێران دەبێ قەبووڵیان بکات. لە بەیان نامەی وەزاڕەتی حەجی عەرەبستان کە ناشیانە وبێ ئەزموونانە هەوڵ دراوە ، ئێران بەرپرسیی بەشدار نەبوونی حاجیە کانی خۆی بناسێنێت ، ئیدعا کراوە ڕیاز لەمپەری ئامادە بوون وبەشداری هیچ مۆسوڵمانێک لەناو ڕێ وڕەسمی حەج دا نابێت، بەڵام نەیارەتی بەرپرسانی حەجی ئێران لەگەڵ داخوازییەکانی ڕیاز، گیر وکێشەیەک بۆ زیارەتکارانی ئێرانی بەدیی هێناوە کە هۆکارەکەی ئێرانە. کارشکێنی ڕژێمی ئالی سەعود بۆ بەشداری زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێ وڕەسمی حەجی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە کارەساتی تاڵی ساڵی ڕابردوو لە ڕێ وڕەسمی حەج ، زۆر جار پێداگریان کردووە ئێران لە دووی بەڕێوە بردنی رێ وڕەسمی حەجی بە عیزەتە ، هەروا کە زیارەتکارانی ماڵی خودا ماف وحەقێکیان هەیە وئەگەر ئەم مافە نە پارێزدرێت ، زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ئەنجام دانی ڕێ وڕەسمی حەج بۆ عەرەبستان نانێردرێن.

 

جەختی ئێران لەسەر پارێزرانی ماف ، عیزت وئەمنیەتی زیارەتکارەکانی، لە ڕێ وڕەسمی حەج لە بارودۆخێکدا دێتە ئاراوە کە ڕێ وڕەسمی حەجی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ کارەساتی خوێناوی تێپەڕ بوو ولەناو یەکێ لەو کارەساتانە کە بەهۆی کەوتنە خواری بالابەر لە مسجد لحەرام ، نێزیک بە سەدو هەشتا کەس لە زیارەتکارەکان لەوان ژمارەیەک لە زیارەتکارانی ئێرانی ، کوژران. لە کارەساتی مەنا یش بە هۆی بەرێوەبەرایەتی نالەباری بەرپرسانی سەعودی و داخرانی ڕێگاکانی سەر بە شوێنی ڕەمی جەمەرات ، هەزاران زیارەتکاری ماڵی خودا کوژران کە چوارسەدو شەست وپێنج کەس لەوان ئێرانی بوون. ئێران بۆ پێشگیری کردن لە دووپات بوونەوەی وەها کارەسات گەلێک دەستی دایە ڕاوێژ کاری لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی وخوازیاری  پێشگیری لە دووپات کرانەوەی وەها کارەساتێک بوو.

 بەڵام لەم ڕاوێژکاریانە دا، کاربەدەستانی عەرەبستان نە تەنیا ئامادە نەبوون ئەمنیەتی زیارەتکارانی ئێڕانی دەستەبەر بکەن بەڵکۆ بە پڕوپاگەندە ی بەربڵاو هەوڵیان داوە تاران بە بەرپرسیی بێوەری بوونی حاجیە ئێرانیەکان لە ڕێ وڕەسمی حەجی ساڵی داهاتوو بناسینن ، قسەگەل ولێدوان گەلێک کە عەقل وئاوەزێکی ساغ وساڵم ڕەتی دەکاتەوە.