عهرهبستان ههوڵ دهدات داعش پهلکێشی سنوورهکانی ئێران بکات
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەگەر بتوانن دەیانەوێت داعش ڕەوانەی سنوورە رۆژهەڵاتی و رۆژئاواییەکان و ناوخۆی ئێران بکەن و ڕژیمی سعوودی لەو پێناوەدا کار دهکات.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتەدانی جەژنەکانی شەعبانیە بە ئاماژە بە رۆژی نەهامەتی ڕایگەیاند کە نەتەوەی ئیسلامی هێشتا لە ژێر زەختی نەهامهتییەکانە و بە هەمان شێوە کە بەریتانیا دەستی باڵای بوو لە شهڕی فەلەستیندا، ئەمریکا و هاوپەیمانانیشی لەمڕۆدا بە مەبەستی لەناوبردنی پاشماوەی ڕۆحی بهرخۆدان هەنگاویان ناوەتە ئهم ناوچهیه.
وتیشی: لە نێوان نەهاتیی ساڵی ۱۹۴۸ و نەهاتیی ئێستا جیاوازییەکی بنەمایی هەیە و ئەویش ئەوەیە کە لەمڕۆکەدا پیاوان، ژنان، سوپا، نەتەوە و بزووتنەوەگەلێک کە لە ناوچەدا هەن، پێداگرانە لە پێناو بەزاندنی پیلانی ئەمریکا و جیهازات و دهستوپهیوهندهکهی هەوڵ دەدەن.
نەسروڵڵا جەختی کرد: ئەمریکا، ئیسرائیل و رۆژئاوا لەمڕۆکەدا ڕووبەڕووی کێشەیەک لە ناوچەدا هاتوون کە ناوی میحوەری بهرخۆدان، کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆماری عەرەبی سووریا و بزووتنەوەی بهرخۆدانه.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا بیری هێناوە: هیلاری کلینتۆن لە ساڵی ۲۰۰۹ کاتێک کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتەدا وتی کە ئەمریکا بیست ساڵ لەوە پێش ئەلقاعیدەی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی یەکێتی سۆڤیەت بنیات نا و پشتیوانی لێکردووە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەمریکاییەکان لەمڕۆدا هەر لەو ئەزموونە بەهرەیان وەرگرتووە و تیرۆریستە تەکفیرییەکانیان ڕژاندووەتە سووریا و عێراق.
سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها ئاماژەی بە وتەکانی ژێنڕاڵ وێزلی کلارک فەرماندەی پێشووی ناتۆ کە لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن وتبووی "ئەمریکا داعشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی حیزبوڵڵا پێکهێنا" کرد و وتی: ئەوان ئەگەر بتوانن دەیانەوێت داعش ڕەوانەی سنوورە رۆژهەڵاتی و رۆژئاواییەکان و ناوخۆی ئێران بکەن و ڕژیمی سعوودی لەو پێناوەدا هەوڵ دەدات.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لە درێژەدا ڕایگەیاند: گرووپگەلێک بۆ بەرەنگاری ڕۆحی بهرخۆدان و لاوازکردنی ورەی ڕابوون هێنراونەتە ناوچە، بەڵام ئەمڕۆکە شەڕی ناوچە، شەڕ لە گەڵ ئەو گرووپە دڕندانەیە کە ئەمریکا بۆ ڕووخاندنی مێحوری بهرخۆدان ناردوویەتیە ناوچە.
ناوبراو ڕوو لەو مەسیحییانەی کە هێشتاش پشتیان بە ئەمریکا بەستووە، وتی: ئەمریکا جیاوازییەک لە نێوان موسڵمان و مەسیحیدا نابینێت و تەنیا بیر لە خزمەت کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا زیادی کرد: ئەوان نە تەنیا داوای لەناوبردنی حیزبوڵڵا لە داعش دەکەن، بەڵکوو دەیانەوێ داعش ببێتە مەترسییەک بۆ بزووتنەوەگەلی خۆڕاگرانەی فەلەستین و بەرەنگارێک بۆ کۆماری ئیسلامی و عێراق و سووریا.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەدارەکان لە لوبنان ڕایگەیاند: من ڕێز و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵکی بەئەمەگی پارێزگاکانی بەعلبەک و قباع کە پشتیوانیان لە تەواو لیستەکانی "وەفا و گەشە" کرد، دەکەم.
وتیشی: خۆبەخشیی و لەخۆبۆردوویی سوپا و بەرەی خۆڕاگری بووەتە هۆی جێگربوونی ئاسایش و ئەمنییەت و ئیمکانی بەڕێوەچوونی قۆناغێ یەکەمی هەڵبژاردنی شارەدارییەکان.
نەسروڵڵا لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە: ئێمە بەڵێن دەدەین کە ئەنجومەنی شارەکان لە خزمەتی تەواو خەڵکی، چ ئەوانەی دەنگیان داوە و چ ئەوانەی دەنگیان نەداوە، بێت.