• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 278
  • چوار شەممه 22/2/1395
  • رۆژژمێر :

پێنج خۆراک بۆ ڕێگری لە جەڵتەی دڵ

جەڵتەی دڵ


جەڵتەی دڵ یەکێکە لە هۆکارەکانی مردن لەسەرانسەری جیهاندا، بەڵام کۆمەڵێک هۆکار هەن دەتوانن ڕێگری بکەن لەم جۆرە جەڵتەیە.

لێرەدا چەند خۆراکێک دەخەینە ڕوو لە دەتوانن ببنە ڕێگر لە تووشبون بە جەڵتەی دڵ.

 هەنار
ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سوودبەخشەکان کە وەک دژە ئۆکسانێکی بەهێز ڕێگری لە زیان گەیاندن بە بۆرییەکانی خوێن دەکەن، ئاوی هەنار دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەش ترشی نیتریک دەربدات ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ بۆریەکانی خوێن هەیە و هەموو کات بە کراوەیی دەیانهێڵێتەوە.

برۆکلی
برۆکلی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K لەم ڕوەوە دەبێتە چاودێرێکی باش بۆ کالیسیۆم و ڕێگری لە زیان گەیاندن بە دەمارەکانی خوێن دەکات، هەوەها سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵی خۆراکییە کە دەتوانێت ڕێژەی پەستانی خوێن و کۆلسترۆڵی زیانبەخش کەم بکاتەوە.

زەردەچەوە
زەردەچەوە دژە هەوکردنێکی بەهێزە کە ڕێگری دەکات لە هەوکردنی دەمارەکانی خوێن، جگە لەوەش سووڕی خوێن چالاک دەکات و تێکەڵ کردنی لەگەڵ خۆراکدا دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لەهەر زیانێک بە دیواری دەمارەکانی خوێن.

دارچینی
ئەم خواردنەش دەتوانێت دەمارەکانی خوێن پاک بکاتەوە و ڕێگری لە کۆلسترۆڵی خوێن دەکات، دارچینی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان کە ڕۆڵێکی کاریگەرییان هەیە لە پاراستنی تەندروستی دڵدا، دەتوانیت دارچینی بکەیتە چا یان قاوە و یان هەر خۆراکێک کە بتەوێت.

چای سەوز
ئەم خواردنەوەیە پێکهاتەیەکی تێدایە کە دەبێتە ڕێگری لە مژینی کۆلسترۆڵ دەکات لەکاتی هەرسی خۆراکدا، خواردنەوەی کوپێک یان دوو کوپ لەم چایە لە ڕۆژێکدا ڕێگری دەکات لە گیرانی بۆرییەکانی خوێن و چەوری خوێن لەناو دەبات، ئەمەش لەئەنجامدا دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی دڵ.

 

سایتی NRT2