۲۱۰ چەکدار له حه‌ڵه‌ب خۆیان ڕاده‌ستی سوپای سووریا کرد
سه‌رچاوه مێدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاند که ۲۱۰ که‌سی چه‌کدار له پارێزگای حومسی سووریا خۆیان ڕاده‌ستی هێزه سه‌ربازییه‌کانی سووریا کرد.
ئۆپراسیۆنی به‌رفراوانی سوپای سووریا له پارێزگای حومس و ده‌وروبه‌ری بووه‌ته هۆی دابڕان له نێوان ڕێزی گرووپه چه‌کداره‌کانی سووریا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له دوای ئۆپراسیۆنه به‌رفراوانه‌کان، ۲۱۰ که‌س له ئه‌ندامانی گرووپه چه‌کداره‌کانی پارێزگای حومس چه‌که‌کانی خۆیان دانا و خۆیان ته‌سلیمی سوپای سووریا کرد.
هه‌ر له‌مباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سوپای سووریای وت: ڕاده‌ست بوونه‌وه‌ی ئه‌م ۲۱۰ چه‌کداره به هاوئاهه‌نگی لێژنه‌کانی ئاشتی نه‌ته‌وه‌ی ڕووی داوه.
ئه‌م به‌رپرسه سوورییه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی هێزه ئاسایشییه‌کان ئه‌مه‌یه که هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی قورس له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌کداره‌کان، ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌سیان نه‌کوشتووه لێبوردوییان بۆ ده‌ر بکه‌ن و به‌م جۆره بگه‌ڕنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش له حومس خۆیان ڕاده‌ستی سوپای سووریا کردووه، به‌ڵێنیان داوه تاکوو جارێکی دیکه کێشه‌ی ئه‌منی و ئاسایشی بۆ سووریا نه‌نێنه‌وه.
ئاژانسی مێهر