• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 254
  • سێ شەممه 21/2/1395
  • رۆژژمێر :

دوبارەخوێندنی وتاری ڕێبەری له شاری سنەلە ساڵ 1388 (بەشی ئەوەڵ)

ڕێبەری له شاری سنەلە ساڵ 1388


حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی،ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی 22ی گوڵان له نێو جەماوەری بەخرۆشی سنه،له گۆڕەپانی ئازادی ئەم شاره وشەقامەکانی دەور و بەری وێڕای سپاس وپێزانین له پێشوازی بەشکۆ و پڕهەستی کوردستان،له خۆڕاگری ئاگاداری و تیکۆشانی خەڵکی به ئیمان و زانای ئەم پارێزگایه گرت وبه جەخت له سەر پاراستنی ورەی نەتەوەیی ئاماژەیان دا له سەر ڕوونکردنەوەی تایبەتمەندیەکانی هەڵبژاردن که خەڵکی سەرۆک کۆماری باش وشیاو له نێو کاندیدەکاندا دەس نیشان بکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕش به شرۆڤه کردنی هۆکاره کانی ورەی نەتەوەی وەکو پرسێکی زۆر گرینگ و بنەڕەتی ئەوەیان به نیشانەی ژیانی ڕاستەقینەی کۆمەڵگایێکی سەرفەراز و سەقامگیر و له هۆکارەکانی گرینگی خۆڕاگری له بەرانبەری غەوارەکان له قەڵەم دا و ڕایانگەیاند:گەلێک که له «مێژوو و کەلتوور و هەبوون»ی خۆی هەستی سەرشۆڕی وکوێلایەتی نەکات و به چاوی نەفس بەرزی و هیوا به هەبوونەکان،نەریتەکان،ڕوەشت و مێژوو و ناودار ەکانی خۆی سەرنج بدات،ئەمه خاوەنی ورەی بەرزی نەتەوەیی یه، ئەم باسه گرینگەیش به فەرمودەی قورئانی پیرۆز به پاڵپشتی ئیمان بەدی دێت،چونکه ورەی بەرز تایبەتی خوا و پێغەمبەری خوا وخاوەن بڕوایان به خوایه.
 بەڕێزیان له ئاماژه له سەر تەقەلای چەوسێنەران و دەوڵەتانی وابەسته بۆ دەرخستنی هەستی کوێلایەتی له نێو گەلی ئێران،سیاسەته  سەرشۆڕیەکان دەسەڵاتی دیکتاتۆره و گەندەڵی قاجاڕی وپەهلەوی له ئاستی بەریتانیا و ئەمەریکایان به کارەساتێکی گەوره گەلی ئێران به پاڵپشتی کردنی ئیسلام و ڕێبەرایەتی ئیمامی قەدرگران که سەمبولی مەزنایەتی ئەم گەله و ئەم نیشتمانه بوون،له ئاستی ئاوەها کارەساتێک سەرهەڵدانی کرد و ئەمڕۆ خەڵکی ئێران به ئێرانی بوون وموسڵمان بوونی خۆیان شانازی دەکەن وزلهێرانی جیهانیش له سەر ئەمه ئاگاداران که هەڕەشەی ئەوان له سەر گەلی به غیرەتی ئێران ونیزامی پتەو خۆڕاگری ئیسلامی کاریگەری نییه.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی؛پاراستنی مەزنایەتی نەتەوەییان به بارمتەی پاراستنی ئیمان،یەکێتی ،هەڵسووڕانی نەبەزانفخۆڕاگری و بەرز ڕاگرتنی ورەی،«کار وتێکوشان وداهێنان»ی زانی و درێژەیان پێدا:پاراستنی ورەی بەرزی نەتەوەیی خاڵێکی بنەڕەتی یه له شیکاری ڕووداوه سیاسیەکان و تەواوی خەڵک به تایبەت گەنجان دەبێ له تاوتوێکردنی کێشەکان ،سەرنجی باش بدەنه سەر هۆکارەکانی بەردەوامی مەزنایەتی نەتەوەیی.
ئەوان تاقمگەلی ئاژاوەگێڕ وتێکدەری یەکێتی نەتەوەیی یان به چەشنی هۆشیار و ناهۆشیار له ڕیزی دوژمن زانی و جەختیان کردەوه:هەر کەسێک یەکێتی نەتەوەیی به هەر بیانووێکی مەزهەبی واته ئاییترا وەکو لایەنگری له شیعه و سونی تێک بدات،چ شیعه بێت یان چ سونی،بەکرێگیراوی دوژمن و دوژمنی ئیسلامه،چ وەکو بزانێت یاکو نەزانێت.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی به ئاماژە له سەر نەزانینی هەندی کەس که له ڕیزی دوژمن یان بەکرێگیراون،وتیان: گەڵیک له تاقم و دار و دەستەی وەهابی و سەلەفی که له عێراق و ئەفغانستان و پاکستان کردەوەی تیرۆریستی ڕێک دەخەن، له کاری بەکرێگیراوی خۆیان شارەزا نین.هەروەها کەسێکی شیعه که سووکایەتی به شته موقەدەسەکانی سونیەوه بکات،تەنانەت ئەگەریش تێنه گەیشتبێ،بەکرێگیراوی دوژمنه. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی دووپاتیان کردەوه: له ڕوانگەی تاقمی سەلەفی و وەهابییەوه شیعەکان و«ئەهلی سونەت و لایەنگرانی بنەماڵی پێغەمبەر و ئەهلی سونەتی  لایەنگری عێرفان و تەریقەی قادریه» له هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بن،به کافر له قەڵەم دەدەن. بەڵام حەقیقەەت ئەمەیه که ڕێڕەوانی ئەم بیرۆکه شوومەیه فەرمانبەری نانەوەی ئاژاوه و دووبەرەکی له نێوان برا موسڵمانەکانن.
هەروەهاش که شیعەیێک له ڕووی نەزانینەوه و یان به مەبەستێک سووکایەتی به سەمبۆله موقەدەسەکانی ئەهلی سونەت بکات،فەرمانبەری نانەوەی ئاژاوه ودووبەرەکییه،به هەرحاڵ کردەوەی هەر دوو گرووپ حەرامی شەرعی و دژ به یاسایه.
ئەوان ،گەڵیان بەڕێز زانی و هاوڕێی «دوڵەت و خەڵک» و دوڵەتیان به قەدرناسی له «ئیمان و بەشداری پڕجوشێ خەڵک»و بانگهێشت کرد ودووپاتیان کردەوه دەبێ ڕێز له زانایی وهێزی وداهێنانی پیشەیی خەڵک به تایبەت گەنجان بگیردرێ.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها ناوچەی کوردستانیان به دەڤەری ئیمان،کەلتوور و هونەر،شادمانی ئاگاداری وپارێزگاری فیداکاریه گەورەکان له قەڵەم دا وجەختیان کردەوه:جەهاد و تێکۆشانی خەڵکی ڕەشید و دڵیری ئەو دەڤەرکه به هۆشیاری  وزانایی،چیلانی دوژمنان له یەکەمین و هەستیارترین ساڵەکانی تەمەنی دەسەڵاتی ئیسلامی دەرخست و پیاوانه له بەرانبەری ئەو پیلانانه ڕاوەستان،قەت له بیری گەلی ئێران ناچێتەوه.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەییبه ئاماژه له سەر ئاشنایەتی نزیک خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان وتیان:خەڵکی گەورەی ئەم پارێزگاریه،خەڵکیکن که له ئەزمووندا تاقیکراونەتەوه،چونکه کاتێ که دوژمن به سیاسەتی گڵاوی خۆی خەریکی دروستکردنی دووبەرەکی هۆزایەتی و ئاییترایی له نێو ئاپۆرەی گەورەی گەلی ئێران دابوو،خەڵکی کوردستان به زانیاری و وریابوونی خۆیان ئەم پیلانه گەورەیان پووچەڵ کردەوه.

ڕێبەری له شاری سنەلە ساڵ 1388

ئەوان سروشتی جوان وشین و ورەی بەرز و میهربانی خەڵکی پارێزگا وزانایان و شاعیرانی مەزنی ئەم دەڤەرەیان له دیمەنه ڕازاوەکانی ئەم پارێزگایه زانی وبه بیریان هێنایەوه:نەیارانی سەربەرزی ئێران ،له بەراهی شۆڕشی ئیسلامییەوه تێدەکۆشان ئەم دەڤەر بکەنه ناوچەیێکی ئەمنیەتی و سەربازی،بەڵام نیزامی پتەوه و به هێزی ئیسلامی لەگەڵ خەڵکی ،چارەسەری ئەم کێشه گەورەیەیان کرد. حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی به ئاماژه له سەر ڕێز  و قەدری خەڵکی کوردستان بۆ شەهیدانی مەزن وەکو کاوه،سەیاد شیرازی،متوەسلیان ،برووجردی و کازمی و دیکەی سەرداره شەهیدەکان،جەختیان کردەوه:ئەو گەنجه جەنگاوەرانەی که دەهاتن بۆ ئەم دەڤەره، ڕێز و ئێحترامی خەڵکی کوردستان له بیر ناکەن. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی به ئاماژه له سەر سیاسەتی دەسەڵاتی پەهلەوی بۆ دواکەوتوویی له کوردستاندا وتیان:ئەم پارێزگاریه بەر له شۆڕش تەنیا360 خو ێندکاری هەبووه و تەنیا 30%ی خەڵکی خوێندەوار بوونه و کاری ئاوەدانی و پڕۆژەسازی به ڕێژەی سفر بووه.
بەڵام ئێستا پتر له 40 هەزار خوێندکار که زۆرتر له 20 ناوەندی خوێندنی باڵا خەریکی خوێندنن.ئەوان،کار و خزمەتی نیزامی ئیسلامییان له ناوچەی کوردستان زۆر بەرز و مەزن زانی،بەڵام به بیریان هێنایەوه که گەڵیک کاری دیکه هەیه که دەبێ به هێز و باسکی بەرپرسانەوه ئەنجام بدرێ و له بواری چارەسەری 2 کێشەی ئەم  پارێزگایه یانێ بێکاری و نزمی سەرمایەدانان دەبێ هەنگاوی گەوره بهاوێژرێ.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی،ڕوانگەی نیزامی ئیسلامییان له سەر فرەنەتەوەیی و فرەهۆزی به ڕوانگەیێک زانی که له دەقی ئیسلامەوه هەستاوەته و دووپاتیان کردەوه:له ڕوانگەی ئێمەدا،جۆراوجۆری ئەتنیک و هۆز وەکو هەلێکی باش و گەورەیه تاکو بەشەکانی جەستەی گەلی ئێران به هێمن و پێکەوه به ژیانی باش و یەکێتی تەواو بتوانن هێز و پێگەی خۆیان توکمەتر بکەن.
ئەوان هەر لەم بوار و ئاماژەیان دا:سەرنجی ئێمه لەسەر پارێزگاری کوردستان سەرنجێکی تژی خۆشەویستی،برایەتی،یەکێتییه و هەر کەسێک بەم ڕوانگەیه نەیاره،به پێچەوانەی سیاسەتی نیزامدا هەڵسو کەوت دەکات.
ئەوان بەبیرهێنانەوەی سەردەمانێک که تاقمەکانی هاوڕێ لەگەڵ غەوارەکان، قسەی دوژمنەکانیان به ناوی قسەی خەڵکی کوردەوه ڕادەگەیاند،وتیان لەو سەردەمه خەڵکی پارێزگا وهێزی ڕەشید و تژی له شانازی پێشمەر گه موسڵمانەکان به پێشکەشکردنی 5400 شەهید،له بەرانبەری نەیارن و تاقمی ئاژاوەگێڕەوه ڕاوەستان و شانازیێکی گەورەیان خولقاند.
ئەوان سەرنجی گەنجانی پارێزگای کوردستانیان بەرەو ئاشنایەتی لەگەڵ مێژووی نەبەزی و تێکۆشانی خەڵکی ئەم دەڤەره ڕاکێشا و دووپاتیان کردەوه:گەلێک پرسی شیاوی پەند وەرگرتن له ڕووداوه مێژوویەکانی ئەم دەڤەرەدا هەیه وەکو ئەوەی ئەو بنەماڵه بێ تاوانانەی  که منداڵەکانیان فریوی غەوارەیان خواردووه وخوێینیان له پێناو مەبەستەکانی ئامریکا و زایۆنیزم به فیڕۆ چووه،له ڕوانگەی دڵسۆزی ئێمەوه ئەمانه بنەماڵیێکی ئازەیەتبارن و ئەمەش لەو خەسارانەیه که نەیارانی شۆڕش لەم پارێزگایەیان دا.