گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد بۆ به‌غدا مه‌رجداره
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوویی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وتی: فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان به بێ وه‌رگرتنی به‌ڵێنگه‌لێک سه‌باره‌ت به دووپات نه‌بوونی ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی په‌رله‌مان، و پاراستنی ئاسیاشی گیانیان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا.
موسه‌ننا ئه‌مین له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریان دا که تا کاتی ده‌رکردنی فه‌رمان له لایه‌ن ڕێبه‌رانی کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، دووری ده‌گرن له به‌شداریی کردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
موسه‌ننا ئه‌مین زیادی کرد: فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان به بێ وه‌رگرتنی به‌ڵێنگه‌لێک سه‌باره‌ت به دووپات نه‌بوونی ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی په‌رله‌مان و پاراستنی ئاسایشی گیانیان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و ڕێگا ناده‌ن که لایه‌نێک که ته‌نیا 30 کورسی په‌رله‌مانی له ده‌ستدایه، دۆخی عێراق ئاڵۆز بکات و ئیراده‌ی خۆی به سه‌ر ئه‌واندا بسه‌پێنێت.
ناوبراو به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سانێک که هۆکار و ڕێکخه‌ری هێرشی ئه‌مدواییانه بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوون ئه‌بێت سه‌باره‌ت به‌م هه‌وڵه‌ی خۆی داوای لێبوردون له خه‌ڵکی عێراق بکه‌ن، داوای له 5 پارتی سه‌ره‌کی هه‌رێمی کوردستان کرد، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ببه‌ن.
کوردپرێس