• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 213
  • دوو شەممه 20/2/1395
  • رۆژژمێر :

هەڕەشەی دووبارەی ئەردۆغان لە یەکێتی ئوروپا

ئەردۆغان

 

کاربەدەستانی ئانکارا ئیدەعا دەکەن کە تورکیا لە 72 مەرجی ئوروپا ، 69 مەرجی بە جێ هێناوە و تەنیا سێ مەرجی ماوەتەوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە یەکێتی ئوروپا پێداگرە لەسەر گوڕینی بڕێک لە ڕێساکان بۆ وێنە ، یاسای گۆڕینی شەڕ بە دژی تێرۆریزم . لە ڕاستیدا یەکێک لە گرینگترین مەرجەکانی یەکێتی ئوروپا بۆ پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتی ئوروپایە . سەرەڕای پێداگری ئوروپا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویەتی کە وڵاتەکەی نایەوێ بە داخوازی ئوروپا ، لە یاسای شەڕ بە دژی تێروریزم گۆڕانێک بە دی بێنێ . بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ئیرنا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی نووسینی دەستووری نوێ بە پێی سیستمی سەرۆکایەتی وتیشی : ئوروپا بە ڕێگای خۆی و تورکیاش بە ڕێگای خۆی درێژە ئەدات . شایانی باسە کە پێداچوونەوە لە یاسای شەڕ بە دژی تێرۆریزم و پەسەن کرانی لە پەرلەمانی تورکیا یەکێک لە مەرجەکانی یەکێتیی ئوروپا بۆ هەڵوەشانەوەی ڤیزەی شینگن بۆ ش ارومەندانی تورکیا دێتە حیساب .

 ئەو دەستوورە بە هۆی نەیاریەتیەکانی ڕەجچەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە پەسەن کرانی لە پەرلەمانی نیشتمانی تورکیا هێشتا پەسەن نەکراوە . کارناسان ، ڕەفتاری دەوڵەتی تورکیای بو پەیوەست بوون بە یەکێتی ئوروپا سەیر و بێ بنەما دەزانن . لە ڕاستیدا سەرەڕای هەوڵەکانی زیاتر لە پێنج دەیەی ڕابردووی سیاسەتوانانی زاڵ بەسەر ئانکارا دەبێ بوترێ کە هەڵوێستی پارتی د ەسەڵاتداری داد و گەشە لەو بوارەدا لە گەڵ سیاسەتوانانی تورک زۆر جیاوازە . سەرەڕای ئەوە وادێتە بەرچاو کە پەسەن کرانی یاسای خەبات بە دژی تێرۆریزم لە پەرلەمانی تورکیا دەوڵەتی ئاتکارا ڕوبەڕوی تەنگژەی جیدی دەکاتەوە. لە هەمان حاڵدا بە پەسەن کردنی ئەو یاسایە بڕێک لە ناکۆکیەکان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئانکارا بە تایبەت لە بواری خەبات بە دژی تاقمی تێرۆریستی داعش بە دی دێت .

 بۆیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەروا نەیاری پەسەن کرانی ئەو یاسایە لە پ ەرلەمانی تورکیایە . ڕاستیەکەی ئەوەیە کە بە پێچەوانەی دروشمەکانی خەبات بە دژی تاقمی تێروریستی داعش دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا لەو بوارەدا بە ڕوونی کاری نەکردووە . لەو دۆخەدا دەبێ بوترێ کە دەسەلاتداریەتی ئانکارا بە ڕێبەرایەتی پارتی داد و گەشە قەبووڵی کردووە کە دژایەتی بکات لە گەڵ پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتی ئوروپا بەڵام یاسای شەڕ بە دژی تێرۆریزم لە پەرلەمان پەسەن نەکات . ئەو ڕەفتارە سەیرو سەمەرەی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە حاڵێکدایە کە وتووێژەکانی دوو لایەن بۆ پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتی ئوروپا هەروا درێژەی هەیە .

 بە سەرنج بە مێژینەی وتووێژەکانی تورکیا لە گەڵ ڕۆژئاوا گۆمانی تێدا نیە کە جێ بەجی کرانی بە تەواوی ئەو مەرجانەش پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتی ئوروپا حەتمی ناکاتەوە . بەرلەوەش بڕێک لە س یاسەتوانانی ڕۆژئاوایی یەکێتیی ئوروپا بە باشگای مەسێحیەکان پێناسە کرد بوو و هەر بەو بۆنەوە خۆی بوارد لە قەبووڵکردنی تورکیا لەو یەکێتیە . سەرەڕای ئەوە هەوڵی سیاسەتوانانی زاڵ بەسەر ئانکارا بۆ بە ئوروپایی پێناسەکردنی تورکیا هەروا بەردە.امە . تورکیا بۆ ی ەکەم جار لە ساڵی 1967ی زایینی پرسی پەیوەست بوونی بە کۆمەڵگای ئوروپا- دامەزراوەیەک کە دواجار بوو بە یەکێتی ئوروپا هێنایە بەر باس .

لە خولی نوێ وتووێژەکان یەکێتی ئوروپا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە داخوازی فەرمی خۆی پێشکەشی ئەو یەکێتیە بکات. ئەو داخوازیە لە ڕۆژی 14 ئاڤزیلی ساڵی 1987ی زایینی ڕادەست کرا . دوازدە ساڵ دوای ئەوە لە ڕۆژی 12 دیسامبری ساڵی 1999ی ز ایینی تورکیا بە شێوەی فەرمی وەک بەربژێری ئەندام بوون لە یەکێتی ئوروپا ناسێندرا . وتوێژەکان بۆ پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتیی ئو.روپا لە س ێ ئوکتوبری 2005ی ز ایینی دەستی پێکرد .

سەرەتا وا دەاتە بەرچاو کە ڕەوتی ئەندام ب وونی بە تەواوی تورکیا لە یەکێتی ئوروپا لە ماوەی خونڵێکی دە ساڵەدا یەکجاری بێتەوە . بەڵام تا ئێستا بە سەرنج دان بە هەڵوێست وەرگرتنەکانی کاربەدەستانی پارتی داد و گەشە دوور لە باوەڕە کە ئەو هیوایەی تورکەکان لانیکم تا یەک دەیەی داهاتوو بە دی بێت .

سایتی سه حه ر